چاوخشاندنێك به سه‌ر رۆمانی “له‌ش وگیان ” به‌رهه‌می میلان كۆندرا
ره‌زا ئه‌رژه‌نگ
و: مسته‌فا زاهیدی
میلان كۆندرا بۆ خوێنه‌رانی رۆمان ناوێكی نه‌ناسراو نییه تا پێویستی به ناساندن بێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بیاتیان حه‌زلێیه, به‌رهه‌مگه‌لێكی به پێزیان له‌م رۆمان نووسه ناوداره‌ی خه‌ڵكی چێك كه ئێستا له فه‌رانسه ده‌ژی, خوێندوه‌ته‌وه.
1_پیره پیاو له ماشینه‌كه له لای ده‌ستمه‌وه دانیشتووه. تاو ناتاوێك ته‌ماشای ده‌كه‌م. له لایه‌كه‌وه له باوكم ده‌كا. ماشینه‌كه درێژه به رێگای خۆی ئه‌دات . مسافره‌كان هه‌ركامیان له شوێنێك داده‌به‌زن. پیره پیاو هێشتا هه‌ر له لامه‌وه دانیشتووه. ره‌نگه نازانێ بۆ چی تاو ناتاوێك بۆی ده‌ڕوانم. ئاساییه نه‌زانێ له لاجه‌وه له باوكم ده‌كا. ئێمه زۆر به هه‌ڵكه‌وت له لای یه‌كه‌وه دانیشتووین. كاتێ پیره پیاوه داده‌به‌زێ, له ژێره‌وه بۆی ده‌ڕوانم و غه‌مێكی گه‌وره دڵم داده‌گرێ. باوكم ساڵی رابردوو مرد.
2_ره‌نگه نووسینی ره‌خنه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه, زۆر باو نه‌بێ. دیاره كه چیرۆكه‌كه هیچ پێوه‌ندیه‌كی به رۆمانی له‌ش وگیان به‌رهه‌می میلان كۆندراوه نییه. ته‌نیا شتێك ئه‌م كورته چێروكه به به‌رهه‌می میلان كۆندراوه پێوه‌ند ئه‌داته‌وه, (هه‌ڵكه‌وت)!
تۆماس كه‌سایه‌تی ناسراوی له‌ش و گیانی كۆندراش گیرۆده كێشه‌ی هه‌ڵكه‌وته. ژیانی ئه‌ویش پێكهاتووه له زۆر دیداری به‌هه‌ڵكه‌وت و رێكه‌وتی جۆرواجۆر. میلان كۆندرا وه‌ك رۆمان نووسێك ده‌یه‌وێ هۆكاری لاوازی ئه‌م رووداوانه تاوتوێ بكات.
په‌تای هه‌ست به سووكایه‌تی كردن
ن: ئومید مێهره‌گان
و: مسته‌فا زاهیدی
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مڕۆكه هه‌موومان لامان وایه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سووكایه‌تیمان پی‌ده‌كرێت. له‌م ناوه‌دا به راستی جیاكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان ره‌خنه‌و سووكایه‌تی مومكین نییه. ئه‌ویش له هه‌رتك لاوه، چ كه‌سی ره‌خنه‌گر‌و چ كه‌س یان شتێ كه بابه‌تی ره‌خنه‌یه، هیچكام دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه سووكایه‌تییه یان ره‌خنه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پرسیاره‌و ئه‌م به ناو گومانه‌یه، ئه‌م گومانه‌ی كه “ئایا ئه‌و ده‌یویست سووكایه‌تیم پێ‌بكات؟” له‌شۆفێر تاكسییه‌كانه‌وه بگره تا كارمه‌ندانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌ت، هه‌مووان تووشی وه‌ها گومانێك ده‌بن. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م گومانه، ئه‌م نه‌خۆشی هه‌ست كردن” به سووكایه‌تی كردنه” به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگایه‌كه كه رۆژ و شه‌و باس له ” پێویستی قبووڵ كردنی ره‌خنه” ده‌كه‌ن، ئه‌ویش راست له به‌ر نه‌بوونی ئه‌م
وتووێژێكی كورت له گه‌ل سامۆئێل بێكت
ده‌توانین بڵێین مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی چاوه‌ڕوانه؟
له راستییدا مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌و شته‌یه كه ده‌یهه‌وێ.كه من شانۆنامه‌ی ” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ”دام نووسی له خۆم نه‌پرسی چاوه‌ڕوانی چیم. مرۆڤ هه‌میشه چاوه‌ڕوانه. ئه‌مه یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌تی.
ئێوه چاوه‌ڕوان كه‌سێ یان شتێك بوون؟
نه، نازانم. نموونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه. به‌شه‌و مرۆڤ چاوه‌ڕوانی هه‌لاَتنی خۆره. به رۆژیش چاوه‌ڕوانه خۆر ئاوا بێ‌و شه‌و دابێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌و ببینێ. ئه‌مه شتێكی به‌رده‌وامه كه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
له وه‌رگێڕانی ئینگلیسی ” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ” دا نووسیوته ” چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانی”. لێره‌دا ویستووته بڵێی چاوه‌ڕوانی جێی رێزه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانیش بی؟
به‌ڵێ. چونكه چاوه‌ڕ,انی به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و ره‌ت كردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستایه. له راستییدا چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانی پیرۆزه.
له شوێنێكدا وتووته “گۆدۆ” خودا نییه، به‌لاَم گۆدۆ رزگار كه‌ری “ستراگۆن”و “ولادیمێره” كه خۆیان نوێنه‌ری مرۆڤایه‌تین. ئایا بۆ وی،َه بیرت له مه‌سیح كردۆته‌وه؟
نه. كه من “له چاوه‌روانی گۆدۆدا”م نووسی نه بیرم له مه‌سیح كرده‌وه نه له خودا نه له هیچ كه‌سی تر. من نازانم چۆن پێت بڵێم كۆ بۆچی. چون نازانم بۆ؟ لێره‌دا رووداوێكت بۆ ده‌گێڕمه‌وه، له یه‌كه‌م
براوه‌ی خه‌ڵاتی شیرڤانتس له ئه‌رژه‌نتینه‌وه
ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه، خوان کارلۆس پادشای ئیسپانیا له ڕێوڕه‌سمێکی گه‌وره‌دا له زانکۆی (ئه‌لکالا دی ئانارس) له زادگای سێرانتس، نووسه‌ری شاکاری (دۆن کێشۆت)، خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی سێرڤانتس بۆ ئه‌ده‌بی به‌خشیه شاعێری گه‌وره‌ی ئه‌رژه‌نتین (خوان گێلمان). خوان گێلمان شاعیری ئه‌رژه‌نتینی به‌ناوبانگ که زیاتر به شای شاعیران ی ئه‌ره‌ژه‌نتین ده‌ناسرێت، ئه‌مساڵ توانی ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نه‌وه‌د هه‌زار یۆرۆی سێرڤانتس. خه‌لاتی سێرڤانتس یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته جیهانیه‌کان له بواری داهێنانی ئه‌ده‌بیدا و هه‌ر ساڵه‌و ده‌به‌خشرێته که‌سێکی داهێنه‌رو گه‌وره له بواری ئه‌ده‌بدا. شیعره‌کانی گێلمان که بووه جێی سه‌رنجی داوه‌رانی ئه‌م خه‌ڵاته، زیاتر باس له‌سه‌رده‌مانی دیکتاتۆریه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له ساڵانی هه‌فتا تاکو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو، که تێدا هه‌ریه‌ک له کۆڕ‌و بوکه‌که‌ی گێلمان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وکات ده‌کوژرێن. له‌وته‌یه‌کیدا گێلمان ووتی: ‘له ڕاستیدا من له جیاتی جارێک چه‌ندین جار مردوومم هه‌رکات مه‌رگی هاوڕێ یان دۆستێکی خۆم ده‌بیستمم، دیسان ده‌مرمم به‌لام داستانی ئاشتیانه‌ی دۆن کیشۆت، هه‌موو جارێک که ده‌یخوێنه‌مه‌وه ئه‌و خه‌مانه‌م ده‌ڕوێنێته‌وه”.
گەمەى گێڕانەوە لە نووسینەوەى دڕکدا
نووسه‌ر: ئارام سدیق
رامانێکى کورت لە “نووسینەوەى دڕک” ى”ئارام کاکەى فەلاح”
یەکێک لە جوانییەکانى ئەزموونى هەر چیرۆکنووسێک ئەوەیە کە هەندێک سنوورى تەقلیدى نێوان دەق و خوێنەر تێکبشکێنآ. هەمیشە ئەو نووسەرانەى کە سنوورەکانى نێوان (دەق و خوێنەر) بە موقەدەس دەزانن نوسەرانێکن لە یەک دەلاقەوە لە دەق دەڕوانن و دەق وەک بوویەکى پیرۆز تەماش دەکەن و سڵیش لە خوێنەر دەکەنەوە کە بە شتى نوێى ئاشنا بکەن. بێگومان ئەمە بەو مانایە نا کە نووسەر لە رێى تەمومژەوە خوێنەر بە لاڕێدا ببات. من هەرگیز لەگەلڕ ئەوەدا نیم، بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە کە نووسەر بەگشتى و چیرۆک‌نووس بە تایبەتى پێویستە بەردەوام دنیابینى نوآ لاى خوێنەر دروست بکات و خوێنەر توشى رامان بکات. بە وردبوونەوە لە ئەدەبى جیهانى دەبینین ئەو دەقانەى خوێنەریان توشى رامان و سەرسامى کردووە دەقگەلێکن بە نەمرى ماونەتەوە.
دۆزینەوەى مێژووە ونبووەکانى تاک، لە سەدەى دیکتاتۆرەکاندا
خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانى (1984)ى جۆرج ئۆروێل
نووسه‌ر:ئارام سدیق
هەرکاتێک رۆمانێکى نوێ دەخوێنمەوە، ئەوە دێتە بیرم بۆچى مرۆڤ رۆمان دەنوسێ؟ ئایا گرنگى نوسینى رۆمان لەچى دایە؟ یان بۆچى لەسەرەتاى پەیدابوونى نووسینەوە مرۆڤ لە تەک شیعردا رۆمانیشى نەدەنوسى؟ بێگومان وەڵامى ئەم پرسیارانە هێندە ساکار نییە، بەڵام گەڕان بەدواى وەڵامى پرسیارگەلى لەم جۆرە وەزیفەى مرۆڤەو ئەو وەڵامانەش تەنها تێکستە جوانەکان دەتوانن بیدەنەوە، ئەو تێکستانەى خەون و روانینى نوآ لە هزرماندا دەخولقێنن. میلان کۆندێرا دەربارەى مێژووى رۆمان دەڵێت: هونەرى نوسینى رۆمانى ئاڵۆز و گران تا ناوەڕاستى سەدەى نۆزدەیەم سەرى هەڵنەداوە ئەوکات تەرزە رۆمانێک دەرکەوت. واتە کۆندێرا پێیوایە مێژووى رۆمان هێندە دوور نییە لێمانەوەو ئەوەیشى پێشتر نوسراون رۆمانى ساکار بوون، یان بەناو رۆمان بوون. دەکرێت لێرەدا بگەڕێینەوە.
له خه‌وما،له‌نێوان دووسه‌ده‌دا
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی چیرۆكی له “خه‌وما”ی جه‌میل سائیب
نووسه‌ر:ئارام سدیق
ئه‌گه‌ر چی نوسین كرده‌یه‌كی زاتیه، به‌ڵام هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه كه تێیدا ده‌ق به‌رهه‌م دێت، وه‌زیفه‌ی نوسین ته‌نها پیشاندانی رووه گه‌ش و جوانه‌كه‌ی ژیان نیه، یان راستر بڵێن ته‌نها به‌خستنه‌ڕووی دیووه جوانه‌كه‌ی قۆناغ و سه‌رده‌مێك وه‌زیفه‌ی نوسه‌ر كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بناغه‌یی نوسه‌ر له‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا خستنه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانه كه كه‌موكورتیان تێدا ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌یه. هه‌رلێره‌وه ده‌توانین بڵێین نوسین گه‌واهیده‌ری ئه‌و روداوانه‌یه كه‌له قۆناغێكی كۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌ده‌ن قه‌سیده‌ی (قوربانی تۆزی رێگه‌تم..)ی نالی گه‌واهیده‌ری قۆناغێكی شاری سلێمانی و گێڕه‌ره‌وه‌ی سۆزی غه‌ریبی خودی نالیه. هاوكات وه‌ڵامه‌كه‌ی سالمیش (جانم فیدای سروه‌كه‌ت..) ئه‌ویش شاهیدێكی راستگۆی قۆناغی
مانا/حەقیقەت ، وتووێژ لە گەڵ ئالن بەدیۆ
و، بۆ فارسی: یووسف ئەبازەرى
و: بۆ کوردى: مستەفا زاهیدى
گێلدێنبێرگ: لەم وتوێژەدا دەمهەوآ 2 وتەزاى وتەکانى ئێوە، باسی لێوە بکرێت. یەکەم تایبەتە بە مەرگى خودا لە وتارى Court Trait’ontologie transitoire و ئەویتر دەربارەى مەرگى کۆمۆنیسم کە لە وتاری ” دەربارەى کارەساتى ئاڵۆز” لە ژمارە 22ى گۆڤارى Lacanian ink باسی لێوە کراوە. ئێوە لە لایەکەوە باس لەوە دەکەن کە مەرگ رووداوێک نییە. بەمەشەوە مەرگى خودا و مەرگى کۆمۆنیسم هەرتکیان کۆمەڵێک ئەنجامیان لێدەکەوێتەوە. ئەو ئەنجامانە کامانەن؟
بەدیۆ: ئەنجامى ئەم دوو مەرگە؟ لام وایە ئەنجامى مەرگى خودا جیاوازییەکى تەواوى بێت لە نێوان مانا‌و حەقێقەت دا. کە لاکان دەڵێت مانا قبووڵ کردنى دینێکە، ئەو لە چوارچێوەى لۆژیکى مەرگى خودا دا قسە دەکات کە لەودا حەقێقەت و مانا لە یەکتر جیان. لە راستیدا لام وایە سادەترین پێناسە لە خودا و دین لەم باوەردا شاراوە ماوەتەوە کە حەقێقەت و مانا هەرتکیان شتێکى یەکەن. مەرگى خودا کۆتایی
سیاسەتى ئەمنییەتى و ئیدەى خەڵک
ن: ئومید مێَهرەگان
و: مستەفا زاهێدى
سیاسەنى هاوچەرخ تا رادەیەکى زۆر بووە بە سیاسیەتێکى ئەمنیەتى. دواى تراژیدیای 11 ى سێپتامبرء هێرشە تیرۆریستییەکانى تر، وەک ئەوە وایە جیهان جۆرآ دۆخى نایاسایی لە هەموو جیهان راگەیەنراوە کە هەموو کەس بە گومانە. بەڵام سیاسەتى ئەمنیەت جگە لە ئاستى نێونەتەوەیی لە دەوڵەت نەتەوەکانیشدا ئامادەیە. ئەم سیاسەتە بانگەشەى ئەوە دەکات کە لە هەوڵى پاراستنى ئاسایشی (خەڵک)ء دابین کردنى ئەمنیەتى” شارۆمەندان”دایە، بەڵام راست لە رێگاى ترساندنى “خەڵک”ء لێپرسینەوەى بەردەوام لە شارۆمەندان.
بەڵام ئەم “خەڵکە” کێن؟ لە ئێستادا ناپەرژینە سەر دوالیزم بوونى چەمکى خەڵک کە هەم دێمووسى یۆنانى( بە ماناى ئەو شارۆمەندانەى کە خاوەن ماف و بەشدارى دەکەم لە دیارى کردنى چارەنووسی دەوڵەت شار)و هەم زاراوەى سووکایەتىئامێز عەوامء “عەوامء الناس” دەگرێتەوە، بەڵکوو پرسی سەرەکى بە تایبەت لە دۆخێک‌دا کە ئەنجامی سیاسەتى ئەمنیەتە ، هەمان سروشتى ئاڵۆزء نادیار و
به‌فر ڕه‌خنه‌یه‌ک له دۆخی خۆ

مرۆڤه‌کان ئه‌م میلله‌ته که له مێگه‌ل ده‌چن، به ئاینه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌ڵام له ئاکامدا به‌قسه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سووڕێن نه‌ک ئاین.(به‌فر)
زۆر که‌س پێی وایه ڕمی تیژی ڕه‌خه‌نه‌کانی پاموک هه‌ر به‌ته‌نیا ڕووی له حکوومه‌تی به‌ناو سیکولار به‌لام به‌ڕاستی تۆتالیتاری تورکیا کاتێک پرسی ئه‌وه کوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان یان چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی- کلتووریی کورد ده‌هێنێته ئاراوه.ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌لاتی سیاسی تورکیاش هه‌ر که‌وتوونه‌ته دوای ئه‌م وه‌همه‌وه که‌وا چه‌ند ساڵێکه گوشاریان خستووته سه‌ر پاموک و گیروگرفتی جۆراوجۆری ده‌ێننه سه‌ر ڕێ. ئه‌م هه‌ڵوێستانه ڕه‌نگه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێت که کاره‌کانی پاموک زۆربه‌ی ولاتانی دنیای له دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی- کولتووری تورکیای هاوچه‌رخ ئاگادار کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕۆمانی (به‌فر) شتێکی ترمان پی ده‌ڵێ. له (به‌فر)دا ئه‌وه ئاماده‌یی ڕاسته‌وخۆی حکوومه‌ت نییه که شانۆی کۆمه‌ڵکوژیی ئیسلامییه توندڕه‌و کورده نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان وه‌ڕی ده‌خات، ئوه