سیاسەتى ئەمنییەتى و ئیدەى خەڵک
ن: ئومید مێَهرەگان
و: مستەفا زاهێدى
سیاسەنى هاوچەرخ تا رادەیەکى زۆر بووە بە سیاسیەتێکى ئەمنیەتى. دواى تراژیدیای 11 ى سێپتامبرء هێرشە تیرۆریستییەکانى تر، وەک ئەوە وایە جیهان جۆرآ دۆخى نایاسایی لە هەموو جیهان راگەیەنراوە کە هەموو کەس بە گومانە. بەڵام سیاسەتى ئەمنیەت جگە لە ئاستى نێونەتەوەیی لە دەوڵەت نەتەوەکانیشدا ئامادەیە. ئەم سیاسەتە بانگەشەى ئەوە دەکات کە لە هەوڵى پاراستنى ئاسایشی (خەڵک)ء دابین کردنى ئەمنیەتى” شارۆمەندان”دایە، بەڵام راست لە رێگاى ترساندنى “خەڵک”ء لێپرسینەوەى بەردەوام لە شارۆمەندان.
بەڵام ئەم “خەڵکە” کێن؟ لە ئێستادا ناپەرژینە سەر دوالیزم بوونى چەمکى خەڵک کە هەم دێمووسى یۆنانى( بە ماناى ئەو شارۆمەندانەى کە خاوەن ماف و بەشدارى دەکەم لە دیارى کردنى چارەنووسی دەوڵەت شار)و هەم زاراوەى سووکایەتىئامێز عەوامء “عەوامء الناس” دەگرێتەوە، بەڵکوو پرسی سەرەکى بە تایبەت لە دۆخێکدا کە ئەنجامی سیاسەتى ئەمنیەتە ، هەمان سروشتى ئاڵۆزء نادیار و
دڵخوازى خەلًَکە.سروشتێ کە راست لە چوارچێوەى ئەم چەمکە پۆزەتیڤە لە خەڵک” نەک عەوام و الناس” بە تەواوەنى دەردەکەوێ.دەزانین کە هەر ئەمرێکى گشتى بۆ ئەوەى بتوانێ گشتییەتى خۆی بپارێزێو باوەڕ پێکراو بمێنێتەوە، دەبآ لە بابەتە بچووکەکاندا وا دەرنەچآ، باوەڕپێکراو بوونى نۆرم یان گشتییەتآ راست لەوەدا دەردەکەوێ کە لە نموونە تایبەتەکاندا وادەرنەچآ. لە راستییدا نۆرمى گشتى بە لەبەرچاو نەگرتنى ئەمرە پاژەکان دروست دەبآ. ئەمرە گشتییەکان بەردەوام لە گەڵ ئەمرە پاژەکان لە ناکۆکیدایە. ئەم خاڵە زیاتر لە هەر شوێنێ لە پانتاى سیاسەت و یاسادادەردەکەوێ. بەڵام ئەم سیاسەتە لە هەنگاوى یەکەمدا دوایین بەهایەک کە دەبآ بیدا دەیدات.
ئەو بە هایەش هێرش کردنە بۆ ” ناخەڵکەکان”، واتە “بێگانەکان” کە دزەیان کردۆتە ناو هەرێمە نەتەوەیی و ئەمرە میلیەکانەوە. بەڵام چۆن دەتوانین خەڵک لە “ناخەڵک” جیا بکەینەوە؟ ئەزمونەکانى هاوچەرخ ئەوە دەخەنە روو کە هیچ پێوەرآ بۆ ئەم جیاکارییە بوونى نییە. لە کەشء هەوایەکى ئەمنییەتى پۆلیسییدا پاراستنى گیانء ماڵى “خەڵک” بە رادەیەک لە گشت بوارەکانەوە دەبآ بە مەترسی بۆ گیان ء ماڵى هەموو ئەندامانى ئەو کۆمەڵە گشتییەى کە پێى دەوترآ ” خەڵک”.
بەڵام لە راستییدا خەڵکێک بوونى نییە. بڕیارە هەرکام لە ئیچمە کە کەوتووینەتە ناو جۆرآ هەرێمى یاسایی نەتەوەییەوە و مافە “شارۆمەندییەکان” دەمانگرێتەوە ئەم” خەڵک”ء “شارۆمەندانە” پێک بهێنین. بەڵام لە دۆخى ئەمنییەتى پۆلیسییدا من وەک تاکآ ( هەمان بابەت کە پێى دەوترآ پاژ) هیچکات بەشێک نیم لە “خەڵک”. “خەڵک” یان “شارۆمەند” کەسێکى ترەو هیچ پێوەرآ بۆ جیکارى خەڵک لە ناخەڵک بوونى نییە.پۆلیس کردنى دۆخ یانى هێزەکانى پۆلیس بە بێ لەبەرچاو گرتنى یاسایەکى روونء دیارىکراو، ئیزنىئەوەیان هەیە بآواسیتە بێنە مەیدانء تاکآ لە گەلڕ ئەوەى سەر بە کۆمەڵى” خەڵکە” لەو کۆمەڵە داببڕن، بە بیانووى ئەوەى کە بڕیارە خزمەت بە ئەمنییەت بکەن. پۆلیسی کردنى کەشء هەوا سادەترین رێکارء لە هەمانکاتیشدا رێکارێکى ئاڵۆز و مەترسیدارە. ئەوەى کە بۆ وێنە لە چین تاوانى دزینى پاکەتآ جگەرە 5 ساڵ زیندانە بەو مانایە نییە کە لەو وڵاتە یاسایەکى روونء ئاشکرا بوونى هەیە. راست بە پێچەوانەوە ئەم دۆخە ئەوە دەحاتە روو کە یاسا ناتوانآ بە تەواوەتى شەفافییەت ببەخشآ بە خۆى، کە وایە دەیهەوآ ئاڵۆزء بەهێز بمێنێتەوە. دۆخى کە ئەمنییەت ” بەتەواوەتى” بە سەریدا زالڕ نییە دۆخێکى مەترسیدارە، بەڵام ئەزموون کردنى ئەم مەترسیانە بەهایەکە کە دەبآ بدرآ. ئەگەر وانەبآ دەکرآ بە سەرکوتى هەموو تاکەکان و بە یارمەتى توندووتیژییەک کە تایبەتە بە دەوڵەت، کەشو هەوایەکى ئەمن ء ئارام بخولقێندرێ. ئەو کاتەى کەشء هەواى ئەمنییەتى زاڵە ، سیاسەت (Politik ) ئیدارە کردنى دەوڵەت شار لە گەڵ ریشەى زمانەوانى وشەکەدا، واتە هەمان police)) دەبن بە یەک. لە وەها کەشء هەوایەکدا، رێکخراوى مۆدێرنى پۆلیس هەر تک لایەنى توندوو تیژى دەگرێتەوە. لە لایەکەوە توندووتیژى پۆلیس لە پێگەى رێکخراوێکدا کە سەر بە قوەى قەزاییەیەو ئەرکى پاراستنى یاساى لە ئەستۆیە، بەڵام لایەنێکى تر ئەوەیە کە لەو دیوى سنوورەکانى یاساوە دەست بداتە توندووتیژى کە لە راستییدا دامەزرێنەرى یاسایە. رێکخراوى پۆلیس لە بارى یاساییەوە رێکخراوێکى ئاڵۆزە. پۆلیس ئیزنى ئەوەى هەیە لە بەر پاراستنى ئەمنییەت و بەو شێوەى کە پێى خۆشە بێتە مەیدان، کە وایە هەر ساتآ ئەگەرى ئەوە هەیە یاسا هەڵپەسێراو بهێڵێتەوە. ئەفسەرەکانى هاتووچۆ نموونەیەکى زۆر روونى ئەم دۆخەن. ئەوان لە شەقامء شاڕێکاندا جێیان گرتووەو هەر سات ئەگەرى ئەوە هەیە بە بیانووى سەرپێچى لە یاساى هاتووچۆ ماشێنآ سزا بدەن یان دەست بە سەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن. ئەمە هەمان ئاڵۆزى هەمیشەیی یاساى هاتووچۆیە لە تاران کە وادەکات ئەفسەرەکان وەک تارمایی لە هەموو شوێنآ بوونیان هەبآ. یاسا هەر ساتآ لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکى تر دەگۆڕدرآ(کەوڵاو کەولڕ دەبآ) کە وایە توندووتیژى ئەفسەرێک دەکرآ توندووتیژییەک بێت بۆ سەقامگیر کردنى یاساء لە هەمان کاتیشدا لە دەرەوەى سنوورەکانى هەرێمى یاساوە بێت. لەم هەرێمە چاوەڕوان نەکراوەدا، سەرەڕاى ئامۆژگارییەکانى هێزەکانى پۆلیس، بە ئاسانى ناتوانین داواى پێناس لە پۆلیسآ بکەین کە بە هۆکارآ راى گرتووین. ئەم ساتە تایبەتە هەمان خاڵە کە ناتوانین ستوورەکانى یاساء لەو گرینگتر چییەتى کەسی دەسەڵاتدار بناسین. لێرەدایە ماهییەتى ئوستوورەى یاسا دەردەکەوآ. لە بەرامبەرى پۆلیسدا کە پاراستنى ئەمنییەتى شارۆمەندانى وەئەستۆیە، هەر کەسێک لە خۆیدا “ناخەڵکە”. پۆلیس هیچکات بەرامبەر بە ” خەڵک ” ناوەستێتەوەو ئەم چەمکە گشتییە بڕیار نییە هەموو کات وەک راستییەک دەربچآ. من لە پێگەى کەسێ:ى تایبەتدا هیچکات ئەو شارۆمەند نیم کە بڕیارە ئەمنییەتم بپارێزرى، بەڵکوو هەمیشە هەمان ئەو کەسەم کە دەبى بۆ پاراستنى ئەمنییەتى” شارۆمەندان” بپشکێنرێم. ” خەڵک” شتى نییە جگە لە باوەرێکى ئینتزاعىء Regulative بۆ جێگیر کردنى سیاسەتى ئەمنییەت. تەنها لە چوارچێوەى وێنەو راپۆرتى تەلەفیزیۆنەکاندا خەڵک بوونى هەیە. سیاسەتێک کە بە پێى چەمکى “ئەمنییەت” داڕێژرابآ سیاسەتێکى پڕمەترسیە. لە راستییدا هەر ئەم چەشنە سیاسەتەیە کە مافى شارۆمەندان دەخاتە مەترسیەوە. ئەم سیاسەتە لە سەر بنەماى ترساندنى “خەڵک” دارێژراوە.
:بۆچوونێك بنوسه