مانا/حەقیقەت ، وتووێژ لە گەڵ ئالن بەدیۆ
و، بۆ فارسی: یووسف ئەبازەرى
و: بۆ کوردى: مستەفا زاهیدى
گێلدێنبێرگ: لەم وتوێژەدا دەمهەوآ 2 وتەزاى وتەکانى ئێوە، باسی لێوە بکرێت. یەکەم تایبەتە بە مەرگى خودا لە وتارى Court Trait’ontologie transitoire و ئەویتر دەربارەى مەرگى کۆمۆنیسم کە لە وتاری ” دەربارەى کارەساتى ئاڵۆز” لە ژمارە 22ى گۆڤارى Lacanian ink باسی لێوە کراوە. ئێوە لە لایەکەوە باس لەوە دەکەن کە مەرگ رووداوێک نییە. بەمەشەوە مەرگى خودا و مەرگى کۆمۆنیسم هەرتکیان کۆمەڵێک ئەنجامیان لێدەکەوێتەوە. ئەو ئەنجامانە کامانەن؟
بەدیۆ: ئەنجامى ئەم دوو مەرگە؟ لام وایە ئەنجامى مەرگى خودا جیاوازییەکى تەواوى بێت لە نێوان ماناو حەقێقەت دا. کە لاکان دەڵێت مانا قبووڵ کردنى دینێکە، ئەو لە چوارچێوەى لۆژیکى مەرگى خودا دا قسە دەکات کە لەودا حەقێقەت و مانا لە یەکتر جیان. لە راستیدا لام وایە سادەترین پێناسە لە خودا و دین لەم باوەردا شاراوە ماوەتەوە کە حەقێقەت و مانا هەرتکیان شتێکى یەکەن. مەرگى خودا کۆتایی
هێنان بە باوڕێکە کە حەقێقەت و مانا بە یەک شت گریمانە دەکات. هەر وەها ئەوەش دەڵێم کە مەرگى کۆمۆنیسم تا ئەو شوێنەى پەیوەستە بە مێژووەوە، جیایی نێوان ماناو حەقێقت گەرەنتی دەکات. ” مانای مێژوو” دەلالەتە لە دوو شت: لە لایەکەوە ” رووگە” ( واتە) مێژوو بەرەو شوێنێ دەروات، هەر وەها مێژوو مانایەکى هەیە کە هەمان مێژووى رزگارى مرۆڤایەتییە بە دەست پرۆلتاریان و هتد. لە راستییدا تەمەنى کۆمۆنیسم ئەو کاتە کۆتایی هات کە سەردەمى ئەم باوەڕە تەواو بوو کە دەتوانین بڕیارى دروستى سیاسی بدەین، لەو سەردەمەدا ماناى مێژوو ئێمەى دەخستە جووڵەو بەرەو پێشەوەى دەبردین. لەم رووەوە وێک چوون وساچان هەیە لە نێوان حەقیقەتى سیاسی و حەقیقەتى کردەى سیاسی و ماناى مێژوودا. بەم شێوەیە مەرگى کۆمۆنیسم بە ماناى مەرگى خودایە، بەڵام ئەم جارە لە هەرێمى مێژوودا. پێوەندییەک هەیە لە نێوان ئەم دوو رووداوەدا و دەتوانین بڵێین ئاکامەکەى ئەوەیە کە دەبآ ئاگا بین کە بەرهەمهێنانى بەرهەمە حەقیقییەکان، کە لە پلەى یەکەمدا ناوچەیین (دەرونشیکاریانە بن یان زانستی یان هەر شتێکىتر) هەر بەرهەمى حەقیقى ناوچەیین و هیچ کات نابن بە حەقیقەتێکى جیهانى یان گشت گر. لە لایەکى تریشەوە ئەم شتە مەرجى سەرەکى نییە بەوەى کە رەوتى حەقیقەت دەتوانێ بەرهەمێکى مانایی بەرهەم بێنێت چ بگا بە بەرهەمێک کە هەڵگرى مانایەکى جیهانی بێت. ئێمە دەبآ لە گەڵ ئەم پێشهاتانەدا هەڵبکەین و لێیان بگەین.
گێلدێنبێرگ: دەکرآ زیاتر لە سەر ئەم خاڵە قسە بکەى؟
بەدیۆ: بەردەوام دەبآ لە دۆخێکى سیاسی دیاریکراوەوە دەست پێ بکەین و لەویدا باس لەوە بکەین کە فڵانە بۆچوون راستەو فڵانە بۆچون هەڵەیە. دەکرآ بەم شێوەیە بیر بکەینەوە. ئەم شێوە بیر کردنەوەیە یارمەتى دەرە لە ناسینى کێشەدا و گرآ نەدراوەتەوە بە ماناى زانستى مێژوو و هەروەها زیندوو کردنەوەى گشتیەتێکى سیاسی. من لام وایە لە دەرمانى دەروونشیکارییدا دەتوانین کاریگەرییەکان حەقیقەت بەرهەم بێنین، بەڵام ئەمە بە ماناى گۆڕانى ماناى جیهانى سووژە نییە. ئەوانە جیاوازن پێکەوە. ئەمرۆکە دەتوانین بە رەوتێک بڵێن “سەلەفی” کە هەوڵى ئەوەیە حەقیقەت و مانا پێکەوە گرآ بداتەوە. هەر بۆیە ژاک ئالن میلەر وتەنى ئێمە پێویستمان بە رۆشنایی و نوورى زیاترە!
گێلدێنبێرگ: ئاخۆ ئەم وتەیەى ئێوە جۆرآ کردەگەرایی (پراگماتیسم) نییە؟
بەدیۆ: کردە کەرایی یان بیرکردنەوەیەک کە بە کرد (practical) کۆتایی دیت؟ ئەگەر کردە گەرایی وەک مانای فەلسەفی وشەکە وەر بگرین وەڵامى من نەرێ یە. لە پراگماتیسمی حەقیقى دا ، وتەزاى حەقێقەت دەسڕدرێتەوەو تەنها مانا دەمێنێـەوە: پانتاکانی مانا بوونیان هەیە.
گێلدێنبێرگ : پراگماتیسم دەڵآ چ شتآ باشە یان چ شتآ راستە.
بەدیۆ: بەڵێ ، سوودمەند بوون چەمکێکە کە بە ماناوە گرآ دراوەنەوە. سوودمەند بوون بە ماناى پراگماتیستی وشە چاودێرى مانا دەکات. ئەمە بۆچوونى ویتگنشتاینە. کایەى مانایی بوونی هەیە کە وتیگنشتاین بە کایەى زمانى ناویان لێ دەباو ئەوەى گرینگە توانایی بە کردە دەرهێنانیەتى. بەڵام بەم شێوەیە ویتگنشتاین دەبآ بە هۆى جیایی مانا لە حەقێقەت و بەم جۆرە دەبێ بە هۆى لە ناو چوونى حەقیقەت. لام وایە شەڕى گەورەى فەلسەفی لە تیۆری هاوچەرخدا شەڕە لە سەر سنوورى نێوان حەقیقەت و مانا. دەتوانین بە ئایدیاى مەرگى خودا کار بکەین. بەڵام ئەو کاتە تەنها 2 ئەگەر لە پێشماندایە: یا رازى دەبى بە جیایی حەقیقەت و مانا یان ئەوەى کە بە یەکجاریی دەڵێی هیچ حەقێقەتآ بوونى نییە.
گێلدێنبێرگ: لاکان دەڵآ :” حەقێقەت هەموو شتێ نییە.”
بەدیو: “حەقیقەت هەموو شتآ نییە” لە گەڵ ” حەقیقەت هیچ نییە” جیاوازە.
گێلدێنبێرگ: لام وایە مەرگى کۆمۆنیسم شتێکى باوەڕ پێکراوتر لە مەرگى خودایە. چونکە رەنگە مەرگى خۆدا رووداوآ بوبێت کە ماوەیەکى زۆرى زەمان خایاندوە.
بەدیو: خودا بەتەمەنترە کە وایە ئارامتر دەمرآ.
گێلدێنبێرگ: ئاخۆ ئەگەرى ئەوە هەیە لێرەدا رووبەڕووى گیان دان ببینەوە. میگێل دێ ئۆنامۆنۆ زۆر جار باسی لە دەردى گیاندانى مەسیحیەت دەکرد. رەنگە بشکرآ بە کەڵک وەرگرتن لەو وتەیەى ئەو باس لە ئاویلکەى و گیاندانى خوداش بکرێ. مەرگى خودا رەنگە ئاویلکە و گیاندانێکى درێژ ماوە بێت.
بەدیۆ: بەڵێ من لام وایە گیان دان و ئاویلکەیەکى درێژ ماوەیە.
گێلدێنبێرگ: لە وتارى Court Trait’ontologie transitoire باست لەوە کردوە کە خودا لە پێشدا مردوە.
بەدیۆ: خودا بۆ من مردوە. کە وایە مردوە.
گیلدێنبێرگ: بەڵام نە بۆ جۆرج بووش و ئوسامە بن لادن.
بەدیۆ: من لام وایە بۆ ئەوانیش خودا مردوە. ئەمە کردەى خواى مردوە. ئەو مردووە بەڵام هەر دەورى هەیە و کار دەکات. خوایەکى مردوو کە ئارام ئارام دەسڕدرێتەوە.
گێلدێنبێرگ: من زۆرم حەز لەو جیاوازیەیە کە تو لە نێوان خوداى زیندووى پاسکاڵ و خوداى ماناى دێکارتدا داى دەنێی. یاسای مەرج بەستنى پاسکاڵ زۆر سەرنج راکێشە.
بەدیۆ: خوداى پاسکاڵ ئەمڕۆیىتر و سۆبژەکتیڤترە.
گێلدێنبێرگ: مەرج بەستن، کردەیەک نییە کە وتنى- بەڵگاندنی بێت.
بەدیۆ: مەرج بەستن کردەیەکى سۆبژەکتیڤە نە کردەیەکى لۆژیکى.
:بۆچوونێك بنوسه