براوه‌ی خه‌ڵاتی شیرڤانتس له ئه‌رژه‌نتینه‌وه
ڕۆژی 23 ی ئه‌م مانگه، خوان کارلۆس پادشای ئیسپانیا له ڕێوڕه‌سمێکی گه‌وره‌دا له زانکۆی (ئه‌لکالا دی ئانارس) له زادگای سێرانتس، نووسه‌ری شاکاری (دۆن کێشۆت)، خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی سێرڤانتس بۆ ئه‌ده‌بی به‌خشیه شاعێری گه‌وره‌ی ئه‌رژه‌نتین (خوان گێلمان). خوان گێلمان شاعیری ئه‌رژه‌نتینی به‌ناوبانگ که زیاتر به شای شاعیران ی ئه‌ره‌ژه‌نتین ده‌ناسرێت، ئه‌مساڵ توانی ببێته خاوه‌نی خه‌ڵاتی نه‌وه‌د هه‌زار یۆرۆی سێرڤانتس. خه‌لاتی سێرڤانتس یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته جیهانیه‌کان له بواری داهێنانی ئه‌ده‌بیدا و هه‌ر ساڵه‌و ده‌به‌خشرێته که‌سێکی داهێنه‌رو گه‌وره له بواری ئه‌ده‌بدا. شیعره‌کانی گێلمان که بووه جێی سه‌رنجی داوه‌رانی ئه‌م خه‌ڵاته، زیاتر باس له‌سه‌رده‌مانی دیکتاتۆریه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات له ساڵانی هه‌فتا تاکو هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو، که تێدا هه‌ریه‌ک له کۆڕ‌و بوکه‌که‌ی گێلمان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وکات ده‌کوژرێن. له‌وته‌یه‌کیدا گێلمان ووتی: ‘له ڕاستیدا من له جیاتی جارێک چه‌ندین جار مردوومم هه‌رکات مه‌رگی هاوڕێ یان دۆستێکی خۆم ده‌بیستمم، دیسان ده‌مرمم به‌لام داستانی ئاشتیانه‌ی دۆن کیشۆت، هه‌موو جارێک که ده‌یخوێنه‌مه‌وه ئه‌و خه‌مانه‌م ده‌ڕوێنێته‌وه”.
هاجین ڕۆمان و زمانی ئینگلیزی
هاجین قه‌ت پێێ خۆش نه‌بووه فێری زمانی ئینگلیزی بێت. پاش ته‌واو بوونی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی له وڵاتی چین و کردنه‌وه‌ی زانکۆکان له ساڵی 1977، ها جین ئه‌وسا ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵ ده‌بوو ده‌چێته زانکۆی هه‌یلۆنگجیان. له لیستی پێنچ کۆرسی زانکۆ‌دا، زمانی ئینگلیزی داوا ئیختیاری بووه و دواتر هاجین وه‌ک زۆرێکی تر ده‌که‌وێته دوای خۆشه‌ویستی ئه‌ده‌بی ئه‌مریکی و خوێندنه‌وه‌ی فۆوڵکنه‌رو هه‌مه‌نگوای و ستینبێک و جاک له‌نده‌ن و له‌نگستۆن هیوز.30 ساڵ پاشتر ئه‌و دوا ئیختیاره‌ی هاجین ده‌بێته کلیلی سه‌رکه‌وتنی. هاجین که‌وته شوێن بروانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی ئه‌مریکی و جارجاره‌ه‌ش شیعری به زمانی چینی ده‌نووی و تا دواجار سه‌رفه‌ری ده‌کات بۆ ئه‌مریکا بۆ خوێندنی دککۆترا له زانکۆی براندس. یه‌که‌مین کتێبی شعری به زمانی ئینگلیزی له ژێر ناوی (له نێوان
ڕۆمانی (جان گریشام) ڕه‌کابه‌ری له‌گه‌ڵ (ستیفێن کینگ)

جان گریشام ڕۆمانی نوێ خۆی به‌ناوی (ڕه‌وتی تێکه‌هه‌ڵچوونه‌وه) ده‌خاته بازاڕه‌وه. ئه‌و ڕۆمانه نوێێه‌ی (جان گریشام) چیرۆکی تاوانبار بوونی کۆمپانیایه‌کی ماده کیمیایییه‌کانه که له کۆمه‌ڵێک تاواندا به‌شدار ده‌بێت. ئه‌و کۆمپانیایه دوا له دادگای ئه‌یاڵه‌تی ده‌کات (ڕه‌وتی تێکهه‌ڵچوونه‌وه) ئه‌نجام بدات و ته‌واوی ڕۆمانه‌که باس له به‌رگری کۆمپانیاکه له دادگا ده‌کات. (جان گریشام) و (ستیڤێن کینگ) دوو کۆبوونه‌وه‌ی جوۆراو جۆری داده‌به‌شدارییان کردووه. کتێبی نوێی کینگ به‌ناوی (دووماکی) ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش چاپ کراو ڕۆمانه نوێیه‌که‌ی جان گریشام به‌م زووانه دێته ناو بازاڕ که‌ره‌که‌به‌رییه‌کی توند بۆ فۆشتنی کتێبه‌کان له بازاڕ دروست ده‌کات. ماڵپه‌ڕی ئامازۆن که ده‌ستپێشخه‌ری بووه بۆ فرۆشتنی ئه‌و کتێبانه، فۆشتی ڕۆمانی ستیفێن کینگ له کشت نوسخه‌کان %27 و ڕۆمانی جان
خه‌ڵاتی گرینتزانی کافوری ئیتاڵی پیشکه‌ش به (ئه‌دۆنیس)کرا
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ بڵاویان کرده‌وه که خه‌ڵاتی گرینتزانی کافووری ئیتالی پێشکه‌ش به هۆزانڤانی به‌ناوبانگی سووری (ئه‌دۆنیس) کرا، به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی (حه‌یاتی) له‌نده‌ن ڕێکخه‌ری ئه‌م خه‌لاته بڕیاری دا که ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ک ڕێزی گرتنیک له کاروبه‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی و وه‌ک یه‌کێک له هۆزانڤانه‌کانی عه‌ره‌ب به (ئه‌دۆنیس) به‌خشن. هه‌روه‌ها بڕیاریشه ئه‌م خه‌ڵاته به (جۆرجۆ ئامیترانۆ) وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی ئیتاڵی ببه‌خشرێت، وه‌ک ڕێزگرتن له کاره‌کانی به‌ته‌یابه‌تی وه‌رگێرانی به‌ره‌هه‌مه ئه‌ه‌بییه‌کانی ژواپۆنی بۆ سه‌ر خمانی ئیتاڵی جێ ئامه‌ژه پێکردنه ڕێ وڕه‌سمی پێشکه‌ش کردنی ئه‌م خه‌ڵاته له کۆسکی پاشایه‌تی (بلاتسوریال) له تۆرنتۆ به‌ڕێوه چوو.
300 نووسه‌رو شاعیری تورک بۆ پێشانگای فرانکفۆرت بانگهێشت کراون
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له تورکیا ڕایان گه‌یاند: لێژه‌نه‌ی بالای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی کتێبی فرانکفۆرت (300) نووسه‌رو شاعیری تورکی وه‌ک میوانی تایبه‌ت بۆ پێشگانگای ئه‌مساڵ بانگهێشت کردووه. ئۆرهان پاموک، ئالیف شه‌فه‌ق، یاشار که‌مال، سادق یاڵسز ئۆجانلار، فازڵ حسنۆ داخڵار و نووسه‌ری شاحیرانی به‌ناوبانگی تری تورکیا به دروشمی (تورکیا به گه‌شت ڕه‌نگه‌کانه‌وه) له‌م پێشانگه‌یه دا به‌شدار ده‌بن. وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نیبری و گه‌شت و گوزاری تورکیا له په‌راوێزی پێشانگه‌دا گه‌لێک به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان داڕشتووه وه‌ک: خوێندنه‌وه‌ی کتێب و کارگه‌ی ڕاهێنان، کۆبونه‌وه‌و سیمینار‌و… پێشانگای نێو ده‌وڵه‌تیی فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا به گه‌وره‌ترین پێشانگای کتێبی جیهان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت که ئه‌و ساڵێش هه‌ر وه‌ک ساڵانی ڕابردوو له ڕؤژانی (15_19) ی ئۆکتۆبه‌ر 2008 به‌ڕێوه ده‌چێت.
گۆنزالۆ رۆجاس وه‌ک دادوه‌ری خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی (کاسا) هه‌ڵبژێردرا

گۆنزالۆ رۆجاس شاعیر‌و ڕه‌خنه‌گری شیلی بوو به داده‌وری ده‌ست نیشانکردنی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی کاسای ئه‌مریکا که 500 به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی تێیدا به‌شدارن. ڕۆژنامه‌ی ئاهواری کوبا بڵاوکرده‌وه گۆنزالۆ رۆجاس خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه به ده‌ست گه‌یشتووه‌کانه له 24 وڵاتی جیهانه‌وه که بۆ میهراجانی کاسای ئه‌مریکا ڕوانه کراوه. له‌م ره‌کابه‌رییه دا نووسه‌ران و لێکۆڵه‌رانی ئه‌مریکای لاتین به‌شددارن که 216 کتبێبی شیحرو 144 چیرۆکی کورت و 59 وتاری مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیی له خۆگرتووه. خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کاسای ئه‌مریکا 49 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراو به به‌رچاوترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئه‌مریکای لاتین له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. وه‌ک خه‌ڵاتی وه‌رگرانی پێشووی ئه‌م میهره‌جانه ده‌کرێ ئاماژه به ناوی ئا‌نتۆنیۆ ئیسکارستا ی شیلی و ده‌یڤید ویناس ی ئارژانتین و کارلۆس ماریا گوتیرز له ئۆرۆگۆیه بکه‌ین.
جورئه‌تیک بۆ له‌ناوبردنی ڕؤمانی ناته‌واوی (ویلادێر ناباکۆف) ی ڕووسیا
به پێی وه‌سیه‌تی (ویلادیمێر ناباکۆف) نووسه‌ری به‌ناوبانگی رووسیا ڕۆمانه ناته‌واوه‌که‌ی به‌جێ له چاپ دان له ناو بڵێسه‌کانی ئاگردا سووتا. (دیمیتری ناباکۆف) کوڕی ویلادیمێر به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ووتی: به‌پێی وه‌سییه‌تی باوکم ئه‌و ڕۆمانه که ناوی (بنه‌چه‌کی لۆرا) یه ده‌بێت دوای مردنی له ناو بچێت. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕ بوونی 30 ساڵ له مردنی، هێشتا که‌س جورئه‌تی ئه‌وه ناکات ده‌ست بۆ ئه‌و کاره به‌رێت. دیمتری به‌ته‌نیا میراتگری به‌ره‌هه‌مه‌کانی باوکی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ناوبراو وتی: ترسی من له‌وه‌یه که ئه‌و ڕۆمانه دوای له چاپدان له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی توندی ڕيخنه‌گران وه‌ک ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ی که له‌سه‌ر (لولیتا) نووسرا، به‌ره‌و ڕوو ببێته‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه چه‌ندین جار ده‌ستم دایه شقارته‌و به‌ره‌و ده‌ستنوسه‌کان چووم به‌لام جورئه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو شقارته‌که‌ی پێ بکه‌م. دیمیتری
دوازده‌هه‌مین خولی میهراجانی ترس به‌ڕێوه‌چوو
دوازده‌هه‌مین خولی خه‌ڵاتی نێو ده‌وڵه‌تیی ژانری ترس له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نووسه‌رانی ئه‌ده‌بیاتی ترس به‌ڕێوه‌چوو و باشترین به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان له به‌شه‌کانی کۆی چیرۆک و چیرۆکی کورت و ڕۆمان ناسیندران. میهره‌جانی ئه‌ده‌بیاتی ترس هه‌موو ساڵێک به‌به‌شداری لێژنه‌یه‌کی تایبه‌ت له ڕه‌خنه‌گران و نووسه‌رنانی جالاکی بواری ژانری ترس وه‌کو(ئیدوارد برایانت) (ئان کندی) و (هاک واگنر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م لیژه‌نه‌یه به‌رهه‌مه‌کانی به‌وردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و به‌شێکیان ڕه‌وانه‌ی به‌شی کۆتای میهره‌جانه‌که ده‌که‌ن. دواتر باشترین به‌رهه‌مه‌کان خه‌ڵات ده‌کرێن. کۆی داستانی کورت-ی تری دولینگ نووسه‌ری ئوسترالیای و (بێ کێشه‌و گرفت) دوایین ڕۆمانی کۆنراد و‌لیامز و قوتوو چیرۆکی کورتی (ستیڤان گالید) و (جاده‌ی کۆنی باکوور) چیرۆکی نێوه درێژی (پۆل فیچ) و
خه‌ڵاتی باشترین ڕۆمانی ساڵی 2007 ی تورکیا به‌خشرایه عایشه کولین
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاشکرایان کرد که ڕۆمانی (ماڵئاوایی) به‌قه‌ڵه‌می (عایشه کولین) توانی خه‌ڵاتی باشترین ڕۆمانی ساڵی 2007 ی تورکیا به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌و به‌رهه‌مه باس له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی ده‌کات که ئازارێکی فراوانیان به‌ده‌ست ئه‌م ئیمپراتۆرییه و توندڕه‌ویی ناسیۆنالیسته‌کانی ئه‌و کات بینیوه. (عایسه کولین) ساڵی 1946 له تورکیا له دایک بووه و کاری ئه‌ده‌بیی خۆی به ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ست پێ کرد، دواتر خه‌ریکی کاری نووسین و ده‌رهێنانی فیلم بوو، ساڵی 1984 یه‌که‌م ڕۆمانی به‌ناوی (ڕوو له هه‌تاو) بڵاوکرده‌وه ئه‌و ڕۆمانه وه‌ک باشترین ڕۆمانی ئه‌و ساڵه هه‌ڵبژێردرا. دوار له ساڵانی 1996 و 1997
دۆسیه‌ی دادگایی کردنی ئۆرهان پاموک جارێکی تر خرایه ڕوو

دادگای باڵای تورکیا له‌گه‌ڵ ڕتکردنه‌وی بڕیاری دادگا ناوچه‌یی سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی حوکمی تاوانبار کردنی ئورهان پاموک، ڕای گه‌یاند: ئه‌و دادگایه به‌رده‌وامه له دۆسیه‌ی تاوانبار بوونی ئۆرهان پاموک. ڕۆژنامه‌ی به‌یانی تورکیا ڕای گه‌یاند: دادگای باڵای تورکیا ڕای گه‌یاند پاموک ده‌بێ به‌هۆی لێدوانه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به کوشتنی 300 هه‌زار ئه‌رمه‌نی له تورکیا دادگای بکرێت، به‌م پێیه حوکمی دادگای ناوچه‌یی ڕه‌تده‌کرێته‌وه. ئۆرهان پاموک دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن 5 که‌س سکاڵای له دژی تۆمار ده‌کرێ، که ساڵی 2005 له ڕۆژنامه‌یه‌کی سویسرا باسی کوشتنی ئه‌رمه‌نییه‌کانی کردبوو، دادگایی کرا، به‌ڵام دادگای ناوچه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ گوته‌کانی پاموکی به مافی خۆی و ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین له‌قه‌ڵه‌م دا‌و ناوبراوی ئازاد کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دادگای باڵای تورکیا ڕای گه‌یاند: دۆسیه‌ی پاموک جارێکی تر خراوه‌ته ڕوو و ئه‌م نووسه‌ره به‌هۆی لێدوانه‌کانی خۆی دادگایی ده‌کرێت، دادگای بالای تورکیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌کرده‌وه که ئه‌وه مافی دادگای باڵای تورکیایه که