سیلما لاگه‌رلۆف (1858-1940)

ڕۆماننووسی ناوداری و یه‌که‌مین ئه‌ندامی ئافره‌ت له ئه‌کادیمیای سویدی دا
ئه‌دیب و ڕؤمان نووسی ناوداری ئافره‌تی سویدی سیلما لاگه‌رلۆف له شاری (سورباکا) ی ووڵاتی سوید له دایک بووه و ژیاوه هه‌ر له‌وێش کۆجی دوای کردووه، ماوه‌یه‌ک له شاری لاندسکرۆنا خه‌ریکی وانه گووتنه‌وه بووه و له ساڵی 1891 دا یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی سه‌رکه‌وتووی به ناوی (داستانی گۆستا بێرلینگ) بڵاو کرده‌وه و سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانی ڕاکێشا و ناوی ئه‌م نووسه‌ره‌ی به هه‌موو جیهاندا بلاو کرده‌وه، چونکه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌واوی ئه‌ده‌بی ڕۆمانسی سویدی و دوا ئه‌مه زنجیره‌یه‌کی له ڕؤمان و چیرۆکی کورتی خۆش خۆش بڵاوکرده‌وه و وه‌رگێردرانه سه‌ر گه‌لێک زمانی ئه‌وروپی. شێوه‌ی نووسینی لاگه‌رلۆف ئاووهه‌واێیکی خۆشێ سیحراوی به سه‌ره‌وه بوو، هه‌موو نوسینێکی به هه‌ستی ناسکی مرۆڤایه‌تی و ئایینی ئاو درابوون هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌م ئافره‌ته‌ی برده ڕیزی پێشه‌وه‌ی نووسه‌ره ئه‌سکه‌نده‌نیاڤی یه‌کان. لاگه‌رلۆڤ له سه‌ره‌تای سه‌رده‌ی بیسته‌م دا سه‌ردانی ووڵاتی فه‌له‌ستینی کرد‌و ماوه‌یه‌ک له شاری قودس دانیشت
پڕۆسپیر میریمیه (1803-1870)
چیرۆک نووس و نووسه‌ری شانۆیی و ڕۆمان نووسی فه‌رنسایی پرۆسپیر مێریمییه له ڕۆژی 27 ی ئه‌یلوولی ساڵی 1803 دا له شاری پاریس له دایک بووه، خوێندنی هه‌ر له‌و شاره‌دا ته‌واو کردووه‌و کراوه به فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی بازرگانیی فه‌رنسا و گه‌لێک پایه‌و پله‌ی فرمانی میریی پی دراوه له هه‌موو نووسه‌رێکی دیکه پتر ڕیزی لێنراوه‌و پایه‌ی شه‌ره‌فی پێ دراوه‌و گه‌لێک له وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌و سه‌ردانی وڵاتی ڕووسیا کردووه‌و ماوه‌یه‌کی لێ ماوه‌ته‌وه‌و به چاکی فێری زمانی ڕووسی و چه‌ند زمانێکی تر بووه‌و، بۆ پشکنینی پاشماوه دێرینه‌کانی کورسیا ماوه‌یه‌ک سه‌ردانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی کردوه.
سومه‌ر سیت موم (1874-1965)

نووسه‌ری ناوداری گه‌ڕیده‌ی ووڵاتان
نووسه‌ری ناوداری ئینگلیزی سومه‌رسیت مۆم له ژینای دوور‌و درێژی 91 ساڵیدا زۆر حه‌زی به گه‌شت و گوزارو سه‌ردانی وولاتن ده‌کردوو هیچ وڵاتیکی دنیای له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا نه‌هێشت بوو سه‌ردانی نه‌کات و، ماوه‌یه‌ک لێی رانه‌بورێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یدا نه‌دوێ و نه‌ژی و له جۆری خوارده‌مه‌نی و خووره‌وشت و داب و نه‌ریتیان نه‌کۆڵیته‌وه. له ڕێگه‌ی ئه‌و گه‌شت و گوزارانه‌و ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌یه‌وه جونترین کتێبی نووسی و له پیش هه‌مووشیانه‌وه کتێبیک بوو به ناوی (ده‌می گوێزان) ئه‌م کتێبه‌شی چیرۆکی لاوێک ده‌گێڕیته‌وه که له دوای زانیاری ده‌گه‌ڕاو نه‌یدۆزییه‌وه، تاکو بار‌و بارگه‌ی خۆی پێچایه‌وه‌و که‌وته گه‌شت و و گوزارو به دنیادا گه‌ڕاو له شارێکه‌وه چوو بۆ شارێکی تر تاکو قه‌ده‌ر بردییه (هیندستان) و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور‌و، له وڵاته پان و به‌رین و گه‌وره‌یه‌دا که هاتوچۆی خه‌ڵکه‌که به پشتی فیلی زل زل بوو، چووه سه‌ر چیا به‌رزه سه‌رکه‌شه‌کانی و له شوێنه بڵنده‌وه سه‌یری ئاسۆی درێژ بووه‌وه‌ی کردوو له‌ناو ئه‌فسانه و مێژووی کۆنی ئه‌و وڵاته‌دا به دوای
ئیمێل زۆلا (1840-1902)

پێسه‌وای ڕێبازی سروشتی له ئه‌ده‌ب دا
رۆمان نووسی ناوداری فه‌ره‌نسی ئیمێل ئه‌دوارد شارل زۆلا له ڕۆژی 2ی مانگی نیسانی 1840 دا له شاری پاریس چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه و،خوێندنی بالای گه‌یشتۆته قۆناخی زانکۆ و له کۆلێجی (سان لویس) وه‌رگیراوه به‌ڵام له ساڵی 1860دا وازی لێ ێناوه و بووه به نووسه‌ر له یه‌کێک له ده‌زگای بازرگانییه‌کان و ماوه‌یه‌کیش به هه‌ژاری و نه‌بوونی ژیاوه و، له‌گه‌ڵ وێنه‌کێشی ناوداری فه‌ره‌نسا (پۆل سیزان) په‌یوه‌ندییه‌کی به هێزی په‌یداکردووه و بووه به نزیکترین دۆستی. زۆلا زۆر ئاره‌زووی ژیانی ڕۆژنامه نووسی بووه، بۆیه چووه له یه‌کێک له ده‌زگای ڕۆژنامه نووسیفه‌ره‌نسا کاری کردووه و گه‌لێک وتاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ڕه‌خنه‌یی له‌و ده‌زگایه و رۆژنامه‌که‌یدا بڵاوکردۆته‌وه و خۆی و توانستی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به خه‌ڵکه خوێنده‌واره‌که‌ی ناساندووه. یه‌که‌مین ڕۆمانی نووسیبێتی ڕۆمانی (تیریز ڕاکان) بووه و به باشی سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ به‌رهه‌مه‌که‌ی ڕاكێشاوه و دوای ئه‌مه زنجیره ڕۆمانێکی سه‌رکه‌وتووی نووسیوه که ژماره‌یان داگاته 20 ڕۆمان
هینری جێمس(1843-1916)

ڕومان نووسی مه‌زنی ئه‌مه‌ریکی
ڕومان نووسی هه‌ره به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکایی هینری جیێمس له ساڵی 1843 له شاری نیویوریک له خێزانێکی ئیرله‌ندی نه‌ژاد له دایک بووه‌و، دوای خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی چووه‌ته زانکۆی (هارڤه‌رد) و که‌وتووه‌ته سه‌ر خوێندنی یاسا، به‌ڵام پتر خۆی به ئه‌ده‌به‌وه خه‌ریک کردووه‌و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیشی نووسیوه. سه‌رده‌می لاوی به هاتووچۆکردن له نیوان ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا به‌سه‌ر برد، به‌لام که بووه پیاوێکی ته‌واو به یه‌کجاری ڕووی له ئه‌وروپا کرد‌و، سه‌ردانی شانۆکانی ئیتالیا‌و فه‌ره‌نساو ئینگلته‌راری کرد‌و له دواییدا له ساڵی 1876 دا به یه‌کجاری له ئینگلته‌ره‌ا جێگیر بوو، به‌ڵام
جاک له‌نده‌ن(1876-1916)

ئه‌و ڕؤماننوسه بلیمه‌ته‌ی 53 به‌رگی ڕۆمانی پێشکه‌ش کردین
ڕۆمانووسی ناوداری ئه‌مریکایی (جاک له‌نده‌ن) شوێنێکی دیار و به‌رچاوی له مێژووی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی جیهانیدا هه‌یه. له نووسه‌ره ده‌گه‌مه‌نه‌کانه، که بتوانن به به‌رهه‌مه ڕاست و ڕه‌سه‌ن و باوڕپێکراوه‌کانیان پشت ببه‌ستین. مه‌به‌ستیشمان له‌م وه‌سف کردنه‌ی ئه‌وه‌یه که جاک له‌نده‌ن خۆی ژیانی پاڵه‌وانه‌کانی ڕۆمانه‌کانی ژیاوه‌و، ژیانێکی ناخۆش و تفت و تاڵ بووه‌و پڕ بووه له شه‌رو کێشه‌و هه‌رای توند‌و تیژی به‌رده‌وام له دژی هه‌ژاری و ده‌رده‌داری و مردن. که جاک له‌نده‌ن وینه‌ی ئه‌م ده‌ردانه‌ی ده‌کێشا وێنه‌کانی زۆر ڕاستگۆیانه‌و به‌شێوه‌یه‌کی پڕ له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌چوون و، دوور بووون له چڵک و له‌که‌ی ناشرین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بو ڕۆمانه‌کانی ئه‌م نوووسه‌ره ریالیسته جۆره هێزێکیان تێدابو، هه‌موو که‌سێکیان بۆ خویندنه‌وه‌یان ڕاده‌کێشا، به پێچه‌وانه‌ی ڕۆمانووسه سروشتییه فه‌ره‌نسی و ئه‌نگلوسه‌کسۆنییه‌کان که له کاتی وێنه‌کێشانی ڕاستی ڕووکه‌ش، ته‌نیا پشتیان به لێکدانه‌وه‌ی زه‌ینی خۆیان ده‌به‌ست. جاک له‌نده‌ن نووسرێکی ته‌مه‌ن کورتی زۆر به‌رهه‌م بوو توانی له ماوه‌ی ته‌نیا 16 ساڵدا، واته له نێوان (1900-1916) 53 به‌رگی گه‌وره‌و نایاب له ئه‌ده‌بی (ڕۆمان)ی سه‌رکه‌وتوو بنووسێ و گه‌نجینه‌یه‌کی به‌هادر بخاته سه‌ر سامانی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی جیهانی. ئه‌م
ڤرجینیا ووڵف (1882-1941)
ڕۆمان نووس و چیرۆک نوسی ئافره‌تی ئینگلیزی
ڕۆمان نووس و ڕه‌خنه‌گرو چیرۆک نووسی ئافره‌تی ناوداری ئینگلیز (ڤرجینیا ووڵف) له ساڵی 1882 دا له دایک بووه‌و له ساڵی 1912 دا شووی به ڕه‌خنه‌گرو سیاسی و ئابووری (لیونارد ووڵف9 کردووه‌و به هه‌ردووکیان له ساڵی 1915 دا ده‌زگاته‌ژت چاۆژردبتاب داناوه‌و ڤرجینیا ووڵف بووته نووسه‌رێکی دیاری کۆمه‌ڵیکی ئه‌ده‌بی ناودار به (کۆمه‌ڵی بلومز بری) و، هه‌ر له‌و ساڵه‌ی 1915 دا ڕۆمانیکی نووسیوه به‌ناوی (گه‌شتێک بۆ ده‌ره‌وه) و بڵاوی کردۆته‌وه.هه‌رچه‌نده شێوه‌ی نووسینی ڕۆمانه‌کانی قورسن به‌ڵام زۆر خۆش و سه‌رنج ڕاکێشن و دایۆلۆگی راسته‌وخۆ به‌کاردێنێ و گرنگی به هۆشیاریی ناوخۆیی که‌سه‌کانی ڕۆمانه‌که‌ی ده‌دات و له هه‌مان کاتیش‌دا گرنگی به مۆنۆلۆژی ناوه‌وه‌ش دا‌و، پڕ سۆزی و ڕه‌مزه‌کانی، نووسینی به‌رهه‌مه‌کانی پتر به‌ره‌و شیعر ده‌به‌ن و له به‌رهه‌مه گرنگه‌کانی ئه‌م ڕۆمان نووسه چه‌ند کتێبه‌یه (ژووری جێکۆب) له ساڵی 1922 دا دایناوه (خاتوو دالوای) له ساڵی 1925 دا دایناوه (به‌ره‌و فه‌رناری به‌نده‌ر) له ساڵی 1927 دا نووسیویه‌تی (شه‌پۆله‌کان) له ساڵی 1931 دا بڵاوی کردۆته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی له‌سه‌ر ڕێبازێکی نوێی چیرۆک نووسینی داناوه‌و، ئه‌ویش ڕێبازی به‌کارهێنانی (ته‌وژمی هۆش) ه له نووسینی
نامه‌کانی دۆسۆتۆیفسکی پیش فه‌رمانی تیره‌باران کردن و دوای ئه‌وه
به‌م دواییه، له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسادا، ته‌واوی نامه گۆڕێنه‌وه‌کانی دۆستویفسکی بڵاو کرایه‌وه. پرۆفیسوری فه‌ره‌نسی جاک کات‌و که پسپوره له ناسینی ئه‌م نووسه‌ره ناو داره‌ی ڕوسیادا، پێشه‌کی بۆ وه‌رگێڕانه فه‌ره‌نسیه‌که نووسیوه. ئه‌م نامانه که یه‌که‌مجاره به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوده‌بنه‌وه، زۆربه‌یان له پاشکۆی رۆژنامه گه‌وره‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له رۆژنامه‌ی “لوموند” داپیش ئه‌وه‌ی باس له‌و نامانه بکه‌م، پێـ خۆشه که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌و پێشه‌کیه گرنگ و درێژه بوه‌ستم که ئه‌و مامۆستایه نووسیویه‌تی. به‌لای ئه‌وه‌وه دۆۆسۆتیفسکی به‌هێزترین که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بیه که چه‌رخی زێڕینی ئه‌ده‌بی روسی به‌خۆه‌یه‌وه ده‌یبێت. واتا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م. ڕاسته هه‌ندێک جار ده‌شێت تولستوی بیگاتێ یان به‌قه‌د باڵای بێت، به‌ڵام جیاوازیان گه‌لێک زۆره! تولستوی ده‌یویست گونجانێک له نێوان گه‌ردوون و مرۆڤدا دروست بکات ته‌نانه‌ت له‌ناخۆشترین کات و له‌سه‌رده‌می تۆف و زریان‌دا. تۆلستۆی به‌رده‌موام پزیسکێکی ئومێد و گه‌شبینی دروست ده‌کرد و مرۆڤی له‌به‌رده‌م قاده‌رو چاره‌نووسی
ولیام گۆلدنگ ڕۆمانی (پیاوه‌کان له کاخه‌ز)

ولیام گۆڵدنگ ڕۆماننوسێکی به‌ریتانییه‌و ساڵی 1983 خه‌لاتی نۆبڵی پێ به‌خشراوه. ڕۆماننووس ساڵی 1911 له هه‌رێمی کورنوول له دایکبووه‌و هه‌ر له‌وێش له قوتابخانه‌ی(مالربورۆ) خوێندوویه‌تی و پاشان له ساڵی 1935 کۆلێژی (برازنور)ی (ئۆکسفۆرد)ی ته‌واوکردووه. پاش ته‌واوکردنی خوێندنی زانکۆ کراوه به به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی(ورد زورث) له (سالفریوری). له ساڵی 1940 دا په‌یوه‌ندی ده‌کا به ده‌ریاوانی پاشایه‌تی و نخرۆبوونی که‌شتیی ئه‌ڵمانی (بسمارک) ی بینیوه. ساڵی 1944 له کاتی هێرشکردنه سه‌ر فه‌رنسا سه‌رکردایه‌تیی که‌شتیی مووشه‌کداری ده‌کرد. ساڵی 1954 یه‌که‌مین ڕۆمانی(سید الذباب) ی چاپ و بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌م ڕۆمانه باس له کۆمه‌ڵێ قوتابی ده‌کات له دوورگه‌یه‌کی دووروده‌ست و دابڕاودا ده‌دۆزرێنه‌وه، که خویان گرتووه به ژیانی دڕندانه‌وه. ئه‌م ڕۆمانه له ساڵی 1963 دا کراوه‌ته فلیم و بووه مایه‌ی سه‌رنجی به‌فرفاوانی بینه‌ران. ساڵی 1955 یه‌کێك له ڕؤمانه به‌ناوبانگه‌کانی(الوارثون)ی بلاوکردۆته‌وه. له‌م ڕۆمانه‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتێکی دڵڕه‌قانه‌ده‌بیته‌وه له
ئیمیلی برۆنتی (1818-1848)

خاوه‌نی ڕۆمانی بانه‌کانی وێزرینگ
کچه شاعیر‌و ڕۆمان نووسی به‌هره‌داری ئینگلیزی ئیملی برۆنتێ.له‌ساڵی 1818 دا له شارۆچکه‌ی (هیوارس)ی ئینگلته‌ره له باوکێکی قوه‌شه له دایک بووه‌و، له ماڵیکی لاتریکی دور له ئاوای ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دا په‌روه‌رده بووه،که به‌سه‌ر ده‌شت و ده‌رێکی به‌رینیدا ده‌یڕوانی و ، ئه‌م ده‌وروبه‌ره بووته سه‌رچاوای سروشتی نووسینی شعر‌و ڕۆمانه‌کانی. بنه‌ماڵه‌ی پاتریک برۆنتێ باوکی، چه‌ند نووسه‌رێکی به‌هره‌دارو به ناوبانگی لێهه‌ڵکه‌وت، له‌وانه (ئیمیلی) و (شا‌رلۆت)ی نووسه‌ری ئافره‌تی پێشه‌نگی نووسه‌رانی سه‌رده‌می خۆیان بووون. (ئیمیلی) له‌گه‌ڵ (شا‌رلۆت) ی خوشکی و (برانیویل)ی براتاقانه‌ی له خوێندنگه‌ی (کوان بریدج)ی تایبه‌ت به منداڵی قه‌شه‌و پیاوه ئایینییه‌کاندا خوێندوویه‌و له ته‌مه‌نێکی زووه‌و به‌هره‌ی ئه‌ده‌بی پێشکووتووه‌و، له ژێر سایه‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونیدا که زۆر جار کاخه‌ز قه‌ڵه‌می چه‌نگ نه‌که‌وتووه تا به‌رهه‌ماکانی تۆمار بکات ده‌نووسی- ده‌ستی داوه‌ته نووسینیبه‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و بلیمه‌تی و داهێنانی لێ به‌دی کراوه‌و چه‌ند به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتووی نوووسیوه. ئیمیلی له سه‌رده‌می نه‌و جوانییه‌وه فه‌لسفه‌یه‌کی پڕ له زینده‌گی بۆ خۆی خوڵقاندووه، هه‌رچه‌نده به چاکی ده‌یزانی له ژیانیدا له‌به‌ر جه‌سته‌ی بێهێزو نه‌خۆشی تامی به‌خته‌وه‌ری ناچێژێ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا