چاوخشاندنێك به سه‌ر رۆمانی “له‌ش وگیان ” به‌رهه‌می میلان كۆندرا
ره‌زا ئه‌رژه‌نگ
و: مسته‌فا زاهیدی
میلان كۆندرا بۆ خوێنه‌رانی رۆمان ناوێكی نه‌ناسراو نییه تا پێویستی به ناساندن بێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌بیاتیان حه‌زلێیه, به‌رهه‌مگه‌لێكی به پێزیان له‌م رۆمان نووسه ناوداره‌ی خه‌ڵكی چێك كه ئێستا له فه‌رانسه ده‌ژی, خوێندوه‌ته‌وه.
1_پیره پیاو له ماشینه‌كه له لای ده‌ستمه‌وه دانیشتووه. تاو ناتاوێك ته‌ماشای ده‌كه‌م. له لایه‌كه‌وه له باوكم ده‌كا. ماشینه‌كه درێژه به رێگای خۆی ئه‌دات . مسافره‌كان هه‌ركامیان له شوێنێك داده‌به‌زن. پیره پیاو هێشتا هه‌ر له لامه‌وه دانیشتووه. ره‌نگه نازانێ بۆ چی تاو ناتاوێك بۆی ده‌ڕوانم. ئاساییه نه‌زانێ له لاجه‌وه له باوكم ده‌كا. ئێمه زۆر به هه‌ڵكه‌وت له لای یه‌كه‌وه دانیشتووین. كاتێ پیره پیاوه داده‌به‌زێ, له ژێره‌وه بۆی ده‌ڕوانم و غه‌مێكی گه‌وره دڵم داده‌گرێ. باوكم ساڵی رابردوو مرد.
2_ره‌نگه نووسینی ره‌خنه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه, زۆر باو نه‌بێ. دیاره كه چیرۆكه‌كه هیچ پێوه‌ندیه‌كی به رۆمانی له‌ش وگیان به‌رهه‌می میلان كۆندراوه نییه. ته‌نیا شتێك ئه‌م كورته چێروكه به به‌رهه‌می میلان كۆندراوه پێوه‌ند ئه‌داته‌وه, (هه‌ڵكه‌وت)!
تۆماس كه‌سایه‌تی ناسراوی له‌ش و گیانی كۆندراش گیرۆده كێشه‌ی هه‌ڵكه‌وته. ژیانی ئه‌ویش پێكهاتووه له زۆر دیداری به‌هه‌ڵكه‌وت و رێكه‌وتی جۆرواجۆر. میلان كۆندرا وه‌ك رۆمان نووسێك ده‌یه‌وێ هۆكاری لاوازی ئه‌م رووداوانه تاوتوێ بكات.
په‌تای هه‌ست به سووكایه‌تی كردن
ن: ئومید مێهره‌گان
و: مسته‌فا زاهیدی
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مڕۆكه هه‌موومان لامان وایه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سووكایه‌تیمان پی‌ده‌كرێت. له‌م ناوه‌دا به راستی جیاكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان ره‌خنه‌و سووكایه‌تی مومكین نییه. ئه‌ویش له هه‌رتك لاوه، چ كه‌سی ره‌خنه‌گر‌و چ كه‌س یان شتێ كه بابه‌تی ره‌خنه‌یه، هیچكام دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه سووكایه‌تییه یان ره‌خنه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پرسیاره‌و ئه‌م به ناو گومانه‌یه، ئه‌م گومانه‌ی كه “ئایا ئه‌و ده‌یویست سووكایه‌تیم پێ‌بكات؟” له‌شۆفێر تاكسییه‌كانه‌وه بگره تا كارمه‌ندانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌ت، هه‌مووان تووشی وه‌ها گومانێك ده‌بن. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م گومانه، ئه‌م نه‌خۆشی هه‌ست كردن” به سووكایه‌تی كردنه” به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگایه‌كه كه رۆژ و شه‌و باس له ” پێویستی قبووڵ كردنی ره‌خنه” ده‌كه‌ن، ئه‌ویش راست له به‌ر نه‌بوونی ئه‌م
گەمەى گێڕانەوە لە نووسینەوەى دڕکدا
نووسه‌ر: ئارام سدیق
رامانێکى کورت لە “نووسینەوەى دڕک” ى”ئارام کاکەى فەلاح”
یەکێک لە جوانییەکانى ئەزموونى هەر چیرۆکنووسێک ئەوەیە کە هەندێک سنوورى تەقلیدى نێوان دەق و خوێنەر تێکبشکێنآ. هەمیشە ئەو نووسەرانەى کە سنوورەکانى نێوان (دەق و خوێنەر) بە موقەدەس دەزانن نوسەرانێکن لە یەک دەلاقەوە لە دەق دەڕوانن و دەق وەک بوویەکى پیرۆز تەماش دەکەن و سڵیش لە خوێنەر دەکەنەوە کە بە شتى نوێى ئاشنا بکەن. بێگومان ئەمە بەو مانایە نا کە نووسەر لە رێى تەمومژەوە خوێنەر بە لاڕێدا ببات. من هەرگیز لەگەلڕ ئەوەدا نیم، بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە کە نووسەر بەگشتى و چیرۆک‌نووس بە تایبەتى پێویستە بەردەوام دنیابینى نوآ لاى خوێنەر دروست بکات و خوێنەر توشى رامان بکات. بە وردبوونەوە لە ئەدەبى جیهانى دەبینین ئەو دەقانەى خوێنەریان توشى رامان و سەرسامى کردووە دەقگەلێکن بە نەمرى ماونەتەوە.
دۆزینەوەى مێژووە ونبووەکانى تاک، لە سەدەى دیکتاتۆرەکاندا
خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانى (1984)ى جۆرج ئۆروێل
نووسه‌ر:ئارام سدیق
هەرکاتێک رۆمانێکى نوێ دەخوێنمەوە، ئەوە دێتە بیرم بۆچى مرۆڤ رۆمان دەنوسێ؟ ئایا گرنگى نوسینى رۆمان لەچى دایە؟ یان بۆچى لەسەرەتاى پەیدابوونى نووسینەوە مرۆڤ لە تەک شیعردا رۆمانیشى نەدەنوسى؟ بێگومان وەڵامى ئەم پرسیارانە هێندە ساکار نییە، بەڵام گەڕان بەدواى وەڵامى پرسیارگەلى لەم جۆرە وەزیفەى مرۆڤەو ئەو وەڵامانەش تەنها تێکستە جوانەکان دەتوانن بیدەنەوە، ئەو تێکستانەى خەون و روانینى نوآ لە هزرماندا دەخولقێنن. میلان کۆندێرا دەربارەى مێژووى رۆمان دەڵێت: هونەرى نوسینى رۆمانى ئاڵۆز و گران تا ناوەڕاستى سەدەى نۆزدەیەم سەرى هەڵنەداوە ئەوکات تەرزە رۆمانێک دەرکەوت. واتە کۆندێرا پێیوایە مێژووى رۆمان هێندە دوور نییە لێمانەوەو ئەوەیشى پێشتر نوسراون رۆمانى ساکار بوون، یان بەناو رۆمان بوون. دەکرێت لێرەدا بگەڕێینەوە.
له خه‌وما،له‌نێوان دووسه‌ده‌دا
خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی چیرۆكی له “خه‌وما”ی جه‌میل سائیب
نووسه‌ر:ئارام سدیق
ئه‌گه‌ر چی نوسین كرده‌یه‌كی زاتیه، به‌ڵام هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه كه تێیدا ده‌ق به‌رهه‌م دێت، وه‌زیفه‌ی نوسین ته‌نها پیشاندانی رووه گه‌ش و جوانه‌كه‌ی ژیان نیه، یان راستر بڵێن ته‌نها به‌خستنه‌ڕووی دیووه جوانه‌كه‌ی قۆناغ و سه‌رده‌مێك وه‌زیفه‌ی نوسه‌ر كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بناغه‌یی نوسه‌ر له‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا خستنه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ژیانه كه كه‌موكورتیان تێدا ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌یه. هه‌رلێره‌وه ده‌توانین بڵێین نوسین گه‌واهیده‌ری ئه‌و روداوانه‌یه كه‌له قۆناغێكی كۆمه‌ڵگه‌دا روو ده‌ده‌ن قه‌سیده‌ی (قوربانی تۆزی رێگه‌تم..)ی نالی گه‌واهیده‌ری قۆناغێكی شاری سلێمانی و گێڕه‌ره‌وه‌ی سۆزی غه‌ریبی خودی نالیه. هاوكات وه‌ڵامه‌كه‌ی سالمیش (جانم فیدای سروه‌كه‌ت..) ئه‌ویش شاهیدێكی راستگۆی قۆناغی
به‌فر ڕه‌خنه‌یه‌ک له دۆخی خۆ

مرۆڤه‌کان ئه‌م میلله‌ته که له مێگه‌ل ده‌چن، به ئاینه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌ڵام له ئاکامدا به‌قسه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سووڕێن نه‌ک ئاین.(به‌فر)
زۆر که‌س پێی وایه ڕمی تیژی ڕه‌خه‌نه‌کانی پاموک هه‌ر به‌ته‌نیا ڕووی له حکوومه‌تی به‌ناو سیکولار به‌لام به‌ڕاستی تۆتالیتاری تورکیا کاتێک پرسی ئه‌وه کوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان یان چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی- کلتووریی کورد ده‌هێنێته ئاراوه.ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌لاتی سیاسی تورکیاش هه‌ر که‌وتوونه‌ته دوای ئه‌م وه‌همه‌وه که‌وا چه‌ند ساڵێکه گوشاریان خستووته سه‌ر پاموک و گیروگرفتی جۆراوجۆری ده‌ێننه سه‌ر ڕێ. ئه‌م هه‌ڵوێستانه ڕه‌نگه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێت که کاره‌کانی پاموک زۆربه‌ی ولاتانی دنیای له دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی- کولتووری تورکیای هاوچه‌رخ ئاگادار کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕۆمانی (به‌فر) شتێکی ترمان پی ده‌ڵێ. له (به‌فر)دا ئه‌وه ئاماده‌یی ڕاسته‌وخۆی حکوومه‌ت نییه که شانۆی کۆمه‌ڵکوژیی ئیسلامییه توندڕه‌و کورده نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان وه‌ڕی ده‌خات، ئوه
ڕۆمانی (به‌فر) تورکیای ڕاسته‌قینه‌مان نیشانده‌دات

ڕۆمانی به‌فر یه‌کێکه له‌و ڕۆمانانه‌ی که خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشروه له نووسینی ڕۆماننووسی تورک (ئۆرهان پاموک)ه له شانۆی ئه‌م ڕۆمانه شاری (قارس) ه که ده‌که‌وێته باکووری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا له پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که ناوی (که‌ریم ئاڵاقوش ئوخلو) ه که له ناوی خێزانێکی لاسیستی کۆماری خوازدا پێگه‌یشتووه، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌کا که هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستیداوه‌ته سه‌رکێشی له سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی هه‌میشه حه‌زیکردووه ناوه‌که‌ی کورتبکرێته‌وه ئیتر هه‌ر له قوتابخانه‌وه تا دواساته‌کانی ژیانی بۆیه حه‌زیکردووه به (کا) بانگیبکه‌ن، (کا) ته‌مه‌نی 42 ساڵه ماوه‌ی دوازده ساڵ وه‌ک په‌نابه‌رێکی سیاسی له ئه‌ڵمانیا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاعیرێکی به‌ناوبانگه، (کا) به‌دوای مردنی دایکیدا له فرانکفۆرته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ گه‌ڕابووه‌وه له ناکاو له‌سه‌رداوای
بنه‌ماکانی پێکهاته‌ی ڕۆمان له نێوان تازه‌گه‌ری و لاسایکردنه‌وه‌دا
له‌باره‌ی ڕۆمان وتراوه (ڕۆمان توره‌که‌یه‌کی فوودراوه هه‌موو شتێک له خۆ ده‌گرێ)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆمان ده‌توانێ هه‌موو جۆره ڕووداوێک، کاریگه‌رییه‌ک، لێکۆڵێنه‌وه‌ک له خۆ بگرێتم، جگه له‌وه‌ی هه‌موو جۆره ململانێیه‌کی تێدایه و له ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ده‌خرێنه ڕوو، سه‌باره‌ت به ڕۆمانی نوێش وتراوه (هیچ یاسایه‌کی نییه و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانی کراوه‌ن بۆ هه‌موو جۆره ڕووداو و ململانێیه‌ک که نووسه‌ری ڕۆمان پێێ باش بێت) واته به‌و شێوه‌یه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت، ده‌توانێت ڕیزبه‌ندی ڕووداو ململانێکان بکات. که‌واته: ڕۆمان توانای له خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و ڕووداو و بابه‌ته‌نه‌ی هه‌یه که به ناخ و مێشكی نووسه‌ردا گوزه‌ر ده‌که‌نم بۆ به‌رهه‌مهێنان یان داڕشتنی ڕۆمان به شێوازێک که سه‌رنجی خوێنه‌ر و وزه و توانای خوێةدنه‌وه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ و بتوانێت له مه‌به‌ست و مانا
ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه..ڕۆمانی ئه‌لیساندرۆ باریکۆ (گه‌ڕان به‌دوای به‌هه‌شتی ته‌کنلۆجیدا)

زۆر به‌ی ڕه‌خنه‌گران وایده‌بینن که ڕۆماننووسی ئیتالیای(ئه‌لێساندرۆ باریکۆ) گه‌ڵێ دژوار بوو به‌لایه‌وه جارێکی تر به‌سه‌ر ئه‌و به‌رکه‌ماڵییه‌ی له شێوه(فۆرم)دا زاڵ بێت که له ڕۆمانی(ئاوریشم)دا به‌دییهێنا، ئه‌و ڕۆما‌نه‌ی به یه‌کێک له جوانترین کاره‌کانی ده‌ژمێردرێ، چونکه ئه‌و کتێبانه‌ی دواتر، وا ده‌هاتنه پێشچاو که پتر پڕکردنه‌وه بن و که‌متر قه‌ناعه‌تپێکه‌ر بن، وه‌کو ڕۆمانی (قه‌لاکانی تووڕه‌ی)یا (شار)، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوو کاری لێ ده‌ربکه‌ین که (نۆڤێچێنتۆ)و (به‌به‌ێ خوێن)، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مان ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یه که له (ئاوریشم)دا هه‌ستمان پێکردو نووسه‌ره‌که‌ی کرد به یه‌کێک له ڕۆماننوسه دیاره‌کان، نه‌ک هه‌ر له ئیتالیادا، به‌ڵکو له ئه‌ورپاشدا هه‌مان ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یه له دوا ڕۆمانیشدا ده‌بینینه‌وه که ڕۆمانی (ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه)یه، که له‌لایه‌ن ده‌زگای گالیماره‌وه وه‌رگێرانه فه‌رنساییه‌که‌ی چاپکراوه،
ته‌کنیکی هونه‌ری له ڕۆمانی (برایانی کارامازۆڤ)دا
ڕۆمانی (برایانی کارامازۆڤ) ڕۆمانێکی خاوه‌ن ناوه‌رۆکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی و له هه‌مانکاتدا فه‌لسفه‌فیش داده‌نرێتم ئه‌مه سه‌رباره‌ی به ئه‌وه‌ی چه‌ندان خاسیه‌تی ستایل ده‌نوێنێ، که پێوه‌ندی به ڕۆمانی پۆلیسییه‌وه ده‌کات. هه‌رچه‌نده بابه‌تی سه‌ره‌کی ڕووداو به‌دوای یه‌ک له ڕه‌گه‌زه جه‌وهه‌رییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام ڕۆمانه‌که تێکه‌ڵه له نێوان وێنه گرتنێکی ریالیستانه‌ی ده‌ستنیشانکراوی واقیع و ئاکار‌و ڕووداو و گفتۆگۆیه‌کی فیکری قوڵ ده‌رباره‌ی گرنگترین کێشه‌کانی سه‌رده‌م، ئه‌و تێکه‌ڵاوییه، که زۆر به ئاسایی و گونجاوی له نێو ڕۆمانه‌که‌دا هاتووه و دووره له هه‌موو نه‌گونجانێک، چونکه پاڵه‌وانه‌کانی ڕۆمانه‌که گفتوگۆکانیان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ت و فه‌لسه‌فانه‌یه، که به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت ده‌رده‌که‌ون، ئه‌وانیش به‌م هۆیه‌وه له ده‌رگای ئه‌و بابه‌ت و کێشه زیندوانه ده‌ده‌ن، که (بوون) یان نابوود ده‌کات. (گرۆسمان) ڕه‌خنه‌گر ده‌رباره‌ی خاسیه‌تی ڕۆمانی دۆستۆیڤسکی نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: (له‌م ڕؤمانه‌ی دۆستۆیڤسکی دا(بیر) به خاڵی ده‌ست پێکردن داده‌نرێت. به‌ڵام بیری ئه‌بستراکتی