دۆریس لێسینگ

دۆریس مه‌ی تایلۆر له 22 ی ئوکتوبه‌ری .1919 له شاری کرمانشا له وڵاتی فارس (ئێرانی ئێستا) له دایک بووه، نووسه‌ری به‌ریتانی، دانه‌ری کتێبی (کارکردن وه‌کو ئه‌وانی ر) (گیاکان گۆرانی ده‌ڵێن) و(یاداشتی زێرین) ه له ساڵی 2007 دا لیسینگ خه‌لاتی نۆبڵێ له ئه‌ده‌ب وه‌رگرت. هۆراس ئه‌نگرال سکرتێری گشتی ئه‌کادیمیای سویدی له لێکداوانێکدا ووتی: لیسینگ که ته‌مه‌نی 87 ساڵه، به ته‌مه‌نترین که‌سه له نێو ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵاتی (نۆبڵ) ی ئه‌ده‌بیان وه‌رگرتبێت، ناوبراو، کاتێک له پێیان ڕاگه‌یاند، خه‌ڵاتی نۆبڵت وه‌رگرتوه، ئاماده نه‌بو، به‌ڵکو له له‌نده‌ن سه‌رقاڵی شت کڕین بوو، ناوبراو له لایه‌ن ئه‌کادیمی سویده‌وه، وه‌ک داستاتنێکی مێینه‌ی ئه‌زموندارو وتار دیده‌ی گومان و ئاگرو خه‌یاڵ و هێزو توانا‌و مل که‌چ و دابه‌شکردنی بابه‌ته‌کانی ژیار‌و شارستانیه‌ت ده‌ست کراوه، لیسینگ، یانزه‌هه‌مین ئافره‌ت بوو که له‌ماوه‌ی سه‌دو شه‌ست ساڵه‌ی مێژووی (نۆبڵ) دا خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.