ده‌رباره
خوێنه‌ران له هه‌ڵبژاردنی بابه‌تگه‌ل بۆ خوێندنه‌وه جیاوازن. هه‌یه سیاسه‌ت ده‌خوێنێته‌وه، هه‌یه ئابووری، هه‌یه زانست هه‌شه ته‌نیا له پسپۆریه‌که‌ی خۆیدا ده‌خوێنێته‌وه بۆ نمووونه پزیشکی. به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای جیاوازیان له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری یان ته‌مه‌ن یان هه‌ر شطی تر، له خوێندنه‌وه‌ی یه‌ک جۆره به‌رهه‌مدا ناکۆ و هاوبه‌شن ئه‌ویش به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانه. مروڤ له هه‌ر بارێک‌دا بێت ته‌ندروست یان نا، دڵخۆش یان دڵ به‌بار، ده‌توانێ ده‌ست بداته کتێبێکی ئه‌ده‌بی بۆ نموونه ڕۆمانێک و تا ته‌واوی نه‌کات له کۆڵی نه‌بێته‌وه. هۆی ئه‌مه چییه! ئاخۆ ته‌نیا ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان: شیعر یان چیرۆک بابه‌تگه‌لی چێژبه‌خشن و خوینه‌ر ده‌به‌نه ناو جیهانێکی ئه‌فسووناویه‌وه! ڕه‌نگه ئه‌مه هۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆ بێت به‌ڵام هۆی گرینگتر ئه‌وه‌یه که جیهانی ئه‌ده‌ب جیهانێکی ڕاسته‌قینه و ڕاستگۆیانه‌یه و هه‌موو مرۆڤێک. هه‌ر یه‌ک به‌جۆر خۆی، ڕۆحی خۆی له ئه‌ده‌بدا ده‌دۆزیته‌وه. ئه‌ده‌ب ئه جیانه‌یه که مرۆڤ ئه‌گه‌ر نووسه‌ر بێ، ده‌توانێ به‌وپه‌ڕی درێژی و پانی، بێ ترس و له‌رزه تیایدا بگه‌ڕی و راستییه شاراوه‌کانی ناخی بخاته ڕوو. به‌هه‌مان شێوه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێ خۆی یان که‌سه نزیکه‌کانی، له‌ناو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کاندا بناسێته‌وه و بڵی ها ئه‌وه‌تا خۆم یان تۆ. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه تا به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان باشترین بواری گونجاوی په‌ره‌گرتن و رسکانی زه‌مان بن. مرۆڤ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی و رواڵیدا، یان پیش ئه‌وه‌ش واته له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا، پێویستاین به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی زمانیان گه‌شه بکات و له ڕوی گه‌نجینه‌ی زمانه‌وانییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بین. ئه‌وه ئاشکرایه که زمانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لان له شاکاره ئه‌ده‌بییه نه‌مره‌کانه‌وه پێ گه‌یشتووه و خه‌مڵیوه. هه‌به‌ت ئێره به‌شی ئه‌وه ناکات بتوانرێ نرخی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان ته‌نانه‌ت به‌سه‌رپێیش بێ، بزانر. ئه‌مه کارێکه ده‌رفه‌تی زۆر و بێنفره‌یی و له هه‌مان کاتدا زانیاری قووڵیشی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بیڵێن ته‌نیا ئه‌وه‌یه که‌وا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب کارێکه بۆ هه‌موو مرۆڤێک یه‌کجار رینگه، ته‌نانه‌ت هیچ جێگره‌وه‌یه‌کیشی نییه. مرۆڤ ئه‌ده نه‌خوێنێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵیش بژی، چێژی ته‌واوی له ژیان وه‌رنه‌گرتووه یان هه‌ر ڕه‌نگه ژیانی نه‌ناسیبێ. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ماوه‌ی دوو ده‌یه ده‌بێ، ڕووداوه سیاسییه‌کان وا لوولیان داوه و هه‌ڵیان پێچاوه‌ته سه‌ر یه‌ک، ڕۆڵی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان له دروستکردنی جیهان بینینی مرۆڤه‌کانیدا که‌م و سنووردار بووه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تیش ڕاگه‌یاندن به‌و ڕواڵه‌تبازی و سه‌رپێیه‌تی و ته‌نکاووییه‌ی خۆی، توانیویه‌تی کاته به‌تاڵییه‌کانی مرۆڤی کورد به‌به‌رهه‌می هه‌رزه‌کارانه و باێ نرخ پڕ بکاته‌وه. فرۆشی به‌هه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان له شعروو چیرۆک زۆر که‌م بووه هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی خوێنده‌واری باشتره و داهات به‌رزتره و هه‌مو شتیکی کوردستان ڕوو له پیشه . به‌ئاسنی ده‌بینی که نه‌خوێندنه‌وه‌ی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان به ژیانی خه‌ڵکه‌وه دیاره، بۆ نموونه ڕۆچوونی مرۆڤ به‌ناخی بێهیواییدا و هه‌ستکردن به‌بێ چاره‌سه‌ری و بێ سه‌ره‌وده‌ری له ته‌نگژه ورده‌کارنی ژیاندا، کاری ئه‌وه‌یه مرگه‌ل ئه‌ده‌ب ناخوێنه‌نه‌وه، یان که‌ده‌بینی زمانی نووسین لای لاوان‌دا هه‌ره‌سی بردووه، له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌کاندا هه‌ست به‌کاڵی و کرچییه‌ی کاره ئه‌ده‌بییه‌کان ڕه‌واجیان له ناو لاوان‌دا که‌مه.ئیسته‌ش وا ماڵپه‌ڕی وێژه_مان ده‌ست پێ کرد. تاکه ئه‌مانج له دوستکردنی ماڵپه‌ڕێ وێژه_دا بریته‌یه له کڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و توێژه ئه‌ستووره‌ی که‌ڕوو، که نیشتووه‌ته سه‌ر هه‌ستی چێژی خوێنه‌ری کورد و هیوای به ژیان و گه‌شتییه‌کانی دنیا داپۆشێوه.
ژێوار فازیل
به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ڕی وێژه