وتووێژێكی كورت له گه‌ل سامۆئێل بێكت
ده‌توانین بڵێین مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی چاوه‌ڕوانه؟
له راستییدا مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ئه‌و شته‌یه كه ده‌یهه‌وێ.كه من شانۆنامه‌ی ” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ”دام نووسی له خۆم نه‌پرسی چاوه‌ڕوانی چیم. مرۆڤ هه‌میشه چاوه‌ڕوانه. ئه‌مه یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌تی.
ئێوه چاوه‌ڕوان كه‌سێ یان شتێك بوون؟
نه، نازانم. نموونه‌یه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه. به‌شه‌و مرۆڤ چاوه‌ڕوانی ههلاَتنی خۆره. به رۆژیش چاوه‌ڕوانه خۆر ئاوا بێ‌و شه‌و دابێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌و ببینێ. ئه‌مه شتێكی به‌رده‌وامه كه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
له وه‌رگێڕانی ئینگلیسی ” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆ” دا نووسیوته ” چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانی”. لێره‌دا ویستووته بڵێی چاوه‌ڕوانی جێی رێزه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانیش بی؟
به‌ڵێ. چونكه چاوه‌ڕ,انی به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌و ره‌ت كردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستایه. له راستییدا چاوه‌ڕوانی بۆ چاوه‌ڕوانی پیرۆزه.
له شوێنێكدا وتووته “گۆدۆ” خودا نییه، بهلاَم گۆدۆ رزگار كه‌ری “ستراگۆن”و “ولادیمێره” كه خۆیان نوێنه‌ری مرۆڤایه‌تین. ئایا بۆ وی،َه بیرت له مه‌سیح كردۆته‌وه؟
نه. كه من “له چاوه‌روانی گۆدۆدا”م نووسی نه بیرم له مه‌سیح كرده‌وه نه له خودا نه له هیچ كه‌سی تر. من نازانم چۆن پێت بڵێم كۆ بۆچی. چون نازانم بۆ؟ لێره‌دا رووداوێكت بۆ ده‌گێڕمه‌وه، له یه‌كه‌م
ساڵه‌كاندا كه شانۆنامه‌ی” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا” ناوی ده‌ركردبوو له زیندانێ له ئه‌مریكا نمایش كرا‌و زیندانییه‌كان زۆریان پێ خۆش بوو. له راستییدا ئه‌وان له شانۆنامه‌كه گه‌یشتبوون. چون به‌ڕاستی ده‌یانزانی چاوه‌ڕوانی یانی چی. ته‌نانه‌ت زیندانییهكیش كه له شانۆنامهكهدا ده‌وری گێڕابوو به‌خشراو له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیش درێژه‌ی به كاری شانۆ دا و ئێسته‌ش هه‌ر ئه‌كته‌رێكی باشه.
ره‌خنه‌گران تۆ‌و ئۆژن یۆنسكۆ به نووسه‌رانی شانۆی پووچی ده‌زانن….
ئه‌مانه ته‌نها ناو ناتۆرهیهو هیچ مانایه‌كی نییه. من هیچكات ره‌خنه‌كان ناخوێنمه‌وه.
فیلمی ” له بێده‌نگیه‌وه بۆ بێده‌نكی”ت بینیوه كه كه ته‌له‌فیزیۆنی به‌ریتانیا درووستی كرد؟
له زمانی فه‌رانسه‌دا ده‌بێ به” له بێده‌نگییه‌وه بۆ بێده‌نگییه‌كی تر”. هه‌ندێ له بهشهكانیم پی جوان بوو.
ئێوه قه‌ده‌غه‌تان كردووه كه له ئاڵمان ژنان له شانۆنامه‌ی” له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا” ده‌ور بگێڕن. بۆ؟
ژنان ناتوانن ده‌وری پیاوان بگێڕن، ئه‌م شانۆنامه بۆ پیاوان نووسراوه.
كه‌سایه‌تییه‌كانی شانۆنامه‌كانت هه‌میشه پیرن، ئه‌مه چۆن ته‌فسیر ده‌كه‌ی، به تایبه‌ت له كاتی نووسینی شانۆنامه‌كانتدا خۆتان گه‌نج بوون؟
نه، كه‌سایه‌تی گه‌نجیشی تێدایه. له راستییدا هیچكامیان پیر نین. هه‌ر ته‌مه‌نی دیاری كراویان نییه.
سه‌ركه‌وتنی شانۆنامه‌كانت كه ده‌توانین بڵێین له هه‌موو جیهان نمایش كراون چۆن ته‌فسیر ده‌كه‌ی؟
هێشتنا له مۆسكۆ نمتیش نه‌كراون، بهلاَم كاتی ئه‌وه‌ش ده‌گا له‌وێش نمایش بكرێ.
راتان ده‌رباره‌ی ئۆژن یۆنسكۆ چییه؟
به تایبه‌ت به بۆنه‌ی یه‌كه‌م شانۆنامهكانییهوه پێی ده‌ڵیم ده‌ستت خۆش بێ. ئۆژن یۆنسكۆ یه‌كێ له گه‌وره‌ترین هاوڕێكانمه كه رێزی تایبه‌تم بۆی هه‌یه.
ئایا شانۆنامه‌ی تازه‌ت نووسیوه؟
له ساڵی 1983 به‌ملاوه هیچ شانۆنامه‌یه‌كم نهتووسیوه، چونكه حه‌زم له نووسین نییه. بهلاَم ده‌مهه‌وێ فیلمنامهیهكی 10 خوله‌كی بۆ تهلهفیزیۆننی ئاڵمان له شتۆتگارت بنووسم.
ئه‌م وتووێژه ساڵی 1983 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د كامبیابییهوه كراوه.
سه‌رچاوه گۆڤاری كلك ژ: 149-
:بۆچوونێك بنوسه