ڕۆمانی (به‌فر) تورکیای ڕاسته‌قینه‌مان نیشانده‌دات

ڕۆمانی به‌فر یه‌کێکه له‌و ڕۆمانانه‌ی که خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشروه له نووسینی ڕۆماننووسی تورک (ئۆرهان پاموک)ه له شانۆی ئه‌م ڕۆمانه شاری (قارس) ه که ده‌که‌وێته باکووری خۆرهه‌ڵاتی تورکیا له پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که ناوی (که‌ریم ئاڵاقوش ئوخلو) ه که له ناوی خێزانێکی لاسیستی کۆماری خوازدا پێگه‌یشتووه، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌کا که هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستیداوه‌ته سه‌رکێشی له سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ناوه‌که‌ی هه‌میشه حه‌زیکردووه ناوه‌که‌ی کورتبکرێته‌وه ئیتر هه‌ر له قوتابخانه‌وه تا دواساته‌کانی ژیانی بۆیه حه‌زیکردووه به (کا) بانگیبکه‌ن، (کا) ته‌مه‌نی 42 ساڵه ماوه‌ی دوازده ساڵ وه‌ک په‌نابه‌رێکی سیاسی له ئه‌ڵمانیا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاعیرێکی به‌ناوبانگه، (کا) به‌دوای مردنی دایکیدا له فرانکفۆرته‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ گه‌ڕابووه‌وه له ناکاو له‌سه‌رداوای
بنه‌ماکانی پێکهاته‌ی ڕۆمان له نێوان تازه‌گه‌ری و لاسایکردنه‌وه‌دا
له‌باره‌ی ڕۆمان وتراوه (ڕۆمان توره‌که‌یه‌کی فوودراوه هه‌موو شتێک له خۆ ده‌گرێ)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆمان ده‌توانێ هه‌موو جۆره ڕووداوێک، کاریگه‌رییه‌ک، لێکۆڵێنه‌وه‌ک له خۆ بگرێتم، جگه له‌وه‌ی هه‌موو جۆره ململانێیه‌کی تێدایه و له ڕێی گێڕانه‌وه‌وه ده‌خرێنه ڕوو، سه‌باره‌ت به ڕۆمانی نوێش وتراوه (هیچ یاسایه‌کی نییه و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانی کراوه‌ن بۆ هه‌موو جۆره ڕووداو و ململانێیه‌ک که نووسه‌ری ڕۆمان پێێ باش بێت) واته به‌و شێوه‌یه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت، ده‌توانێت ڕیزبه‌ندی ڕووداو ململانێکان بکات. که‌واته: ڕۆمان توانای له خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و ڕووداو و بابه‌ته‌نه‌ی هه‌یه که به ناخ و مێشكی نووسه‌ردا گوزه‌ر ده‌که‌نم بۆ به‌رهه‌مهێنان یان داڕشتنی ڕۆمان به شێوازێک که سه‌رنجی خوێنه‌ر و وزه و توانای خوێةدنه‌وه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێ و بتوانێت له مه‌به‌ست و مانا
هاجین ڕۆمان و زمانی ئینگلیزی
هاجین قه‌ت پێێ خۆش نه‌بووه فێری زمانی ئینگلیزی بێت. پاش ته‌واو بوونی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی له وڵاتی چین و کردنه‌وه‌ی زانکۆکان له ساڵی 1977، ها جین ئه‌وسا ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵ ده‌بوو ده‌چێته زانکۆی هه‌یلۆنگجیان. له لیستی پێنچ کۆرسی زانکۆ‌دا، زمانی ئینگلیزی داوا ئیختیاری بووه و دواتر هاجین وه‌ک زۆرێکی تر ده‌که‌وێته دوای خۆشه‌ویستی ئه‌ده‌بی ئه‌مریکی و خوێندنه‌وه‌ی فۆوڵکنه‌رو هه‌مه‌نگوای و ستینبێک و جاک له‌نده‌ن و له‌نگستۆن هیوز.30 ساڵ پاشتر ئه‌و دوا ئیختیاره‌ی هاجین ده‌بێته کلیلی سه‌رکه‌وتنی. هاجین که‌وته شوێن بروانامه‌ی ماسته‌ر له ئه‌ده‌بی ئه‌مریکی و جارجاره‌ه‌ش شیعری به زمانی چینی ده‌نووی و تا دواجار سه‌رفه‌ری ده‌کات بۆ ئه‌مریکا بۆ خوێندنی دککۆترا له زانکۆی براندس. یه‌که‌مین کتێبی شعری به زمانی ئینگلیزی له ژێر ناوی (له نێوان
ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه..ڕۆمانی ئه‌لیساندرۆ باریکۆ (گه‌ڕان به‌دوای به‌هه‌شتی ته‌کنلۆجیدا)

زۆر به‌ی ڕه‌خنه‌گران وایده‌بینن که ڕۆماننووسی ئیتالیای(ئه‌لێساندرۆ باریکۆ) گه‌ڵێ دژوار بوو به‌لایه‌وه جارێکی تر به‌سه‌ر ئه‌و به‌رکه‌ماڵییه‌ی له شێوه(فۆرم)دا زاڵ بێت که له ڕۆمانی(ئاوریشم)دا به‌دییهێنا، ئه‌و ڕۆما‌نه‌ی به یه‌کێک له جوانترین کاره‌کانی ده‌ژمێردرێ، چونکه ئه‌و کتێبانه‌ی دواتر، وا ده‌هاتنه پێشچاو که پتر پڕکردنه‌وه بن و که‌متر قه‌ناعه‌تپێکه‌ر بن، وه‌کو ڕۆمانی (قه‌لاکانی تووڕه‌ی)یا (شار)، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوو کاری لێ ده‌ربکه‌ین که (نۆڤێچێنتۆ)و (به‌به‌ێ خوێن)، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌مان ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یه که له (ئاوریشم)دا هه‌ستمان پێکردو نووسه‌ره‌که‌ی کرد به یه‌کێک له ڕۆماننوسه دیاره‌کان، نه‌ک هه‌ر له ئیتالیادا، به‌ڵکو له ئه‌ورپاشدا هه‌مان ئه‌و بۆن و به‌رامه‌یه له دوا ڕۆمانیشدا ده‌بینینه‌وه که ڕۆمانی (ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه)یه، که له‌لایه‌ن ده‌زگای گالیماره‌وه وه‌رگێرانه فه‌رنساییه‌که‌ی چاپکراوه،
دۆریس لێسینگ

دۆریس مه‌ی تایلۆر له 22 ی ئوکتوبه‌ری .1919 له شاری کرمانشا له وڵاتی فارس (ئێرانی ئێستا) له دایک بووه، نووسه‌ری به‌ریتانی، دانه‌ری کتێبی (کارکردن وه‌کو ئه‌وانی ر) (گیاکان گۆرانی ده‌ڵێن) و(یاداشتی زێرین) ه له ساڵی 2007 دا لیسینگ خه‌لاتی نۆبڵێ له ئه‌ده‌ب وه‌رگرت. هۆراس ئه‌نگرال سکرتێری گشتی ئه‌کادیمیای سویدی له لێکداوانێکدا ووتی: لیسینگ که ته‌مه‌نی 87 ساڵه، به ته‌مه‌نترین که‌سه له نێو ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵاتی (نۆبڵ) ی ئه‌ده‌بیان وه‌رگرتبێت، ناوبراو، کاتێک له پێیان ڕاگه‌یاند، خه‌ڵاتی نۆبڵت وه‌رگرتوه، ئاماده نه‌بو، به‌ڵکو له له‌نده‌ن سه‌رقاڵی شت کڕین بوو، ناوبراو له لایه‌ن ئه‌کادیمی سویده‌وه، وه‌ک داستاتنێکی مێینه‌ی ئه‌زموندارو وتار دیده‌ی گومان و ئاگرو خه‌یاڵ و هێزو توانا‌و مل که‌چ و دابه‌شکردنی بابه‌ته‌کانی ژیار‌و شارستانیه‌ت ده‌ست کراوه، لیسینگ، یانزه‌هه‌مین ئافره‌ت بوو که له‌ماوه‌ی سه‌دو شه‌ست ساڵه‌ی مێژووی (نۆبڵ) دا خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
سیلما لاگه‌رلۆف (1858-1940)

ڕۆماننووسی ناوداری و یه‌که‌مین ئه‌ندامی ئافره‌ت له ئه‌کادیمیای سویدی دا
ئه‌دیب و ڕؤمان نووسی ناوداری ئافره‌تی سویدی سیلما لاگه‌رلۆف له شاری (سورباکا) ی ووڵاتی سوید له دایک بووه و ژیاوه هه‌ر له‌وێش کۆجی دوای کردووه، ماوه‌یه‌ک له شاری لاندسکرۆنا خه‌ریکی وانه گووتنه‌وه بووه و له ساڵی 1891 دا یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی سه‌رکه‌وتووی به ناوی (داستانی گۆستا بێرلینگ) بڵاو کرده‌وه و سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گرانی ڕاکێشا و ناوی ئه‌م نووسه‌ره‌ی به هه‌موو جیهاندا بلاو کرده‌وه، چونکه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ته‌واوی ئه‌ده‌بی ڕۆمانسی سویدی و دوا ئه‌مه زنجیره‌یه‌کی له ڕؤمان و چیرۆکی کورتی خۆش خۆش بڵاوکرده‌وه و وه‌رگێردرانه سه‌ر گه‌لێک زمانی ئه‌وروپی. شێوه‌ی نووسینی لاگه‌رلۆف ئاووهه‌واێیکی خۆشێ سیحراوی به سه‌ره‌وه بوو، هه‌موو نوسینێکی به هه‌ستی ناسکی مرۆڤایه‌تی و ئایینی ئاو درابوون هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌م ئافره‌ته‌ی برده ڕیزی پێشه‌وه‌ی نووسه‌ره ئه‌سکه‌نده‌نیاڤی یه‌کان. لاگه‌رلۆڤ له سه‌ره‌تای سه‌رده‌ی بیسته‌م دا سه‌ردانی ووڵاتی فه‌له‌ستینی کرد‌و ماوه‌یه‌ک له شاری قودس دانیشت
ڕۆمانی (جان گریشام) ڕه‌کابه‌ری له‌گه‌ڵ (ستیفێن کینگ)

جان گریشام ڕۆمانی نوێ خۆی به‌ناوی (ڕه‌وتی تێکه‌هه‌ڵچوونه‌وه) ده‌خاته بازاڕه‌وه. ئه‌و ڕۆمانه نوێێه‌ی (جان گریشام) چیرۆکی تاوانبار بوونی کۆمپانیایه‌کی ماده کیمیایییه‌کانه که له کۆمه‌ڵێک تاواندا به‌شدار ده‌بێت. ئه‌و کۆمپانیایه دوا له دادگای ئه‌یاڵه‌تی ده‌کات (ڕه‌وتی تێکهه‌ڵچوونه‌وه) ئه‌نجام بدات و ته‌واوی ڕۆمانه‌که باس له به‌رگری کۆمپانیاکه له دادگا ده‌کات. (جان گریشام) و (ستیڤێن کینگ) دوو کۆبوونه‌وه‌ی جوۆراو جۆری داده‌به‌شدارییان کردووه. کتێبی نوێی کینگ به‌ناوی (دووماکی) ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش چاپ کراو ڕۆمانه نوێیه‌که‌ی جان گریشام به‌م زووانه دێته ناو بازاڕ که‌ره‌که‌به‌رییه‌کی توند بۆ فۆشتنی کتێبه‌کان له بازاڕ دروست ده‌کات. ماڵپه‌ڕی ئامازۆن که ده‌ستپێشخه‌ری بووه بۆ فرۆشتنی ئه‌و کتێبانه، فۆشتی ڕۆمانی ستیفێن کینگ له کشت نوسخه‌کان %27 و ڕۆمانی جان
پڕۆسپیر میریمیه (1803-1870)
چیرۆک نووس و نووسه‌ری شانۆیی و ڕۆمان نووسی فه‌رنسایی پرۆسپیر مێریمییه له ڕۆژی 27 ی ئه‌یلوولی ساڵی 1803 دا له شاری پاریس له دایک بووه، خوێندنی هه‌ر له‌و شاره‌دا ته‌واو کردووه‌و کراوه به فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی بازرگانیی فه‌رنسا و گه‌لێک پایه‌و پله‌ی فرمانی میریی پی دراوه له هه‌موو نووسه‌رێکی دیکه پتر ڕیزی لێنراوه‌و پایه‌ی شه‌ره‌فی پێ دراوه‌و گه‌لێک له وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌و سه‌ردانی وڵاتی ڕووسیا کردووه‌و ماوه‌یه‌کی لێ ماوه‌ته‌وه‌و به چاکی فێری زمانی ڕووسی و چه‌ند زمانێکی تر بووه‌و، بۆ پشکنینی پاشماوه دێرینه‌کانی کورسیا ماوه‌یه‌ک سه‌ردانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی کردوه.
سومه‌ر سیت موم (1874-1965)

نووسه‌ری ناوداری گه‌ڕیده‌ی ووڵاتان
نووسه‌ری ناوداری ئینگلیزی سومه‌رسیت مۆم له ژینای دوور‌و درێژی 91 ساڵیدا زۆر حه‌زی به گه‌شت و گوزارو سه‌ردانی وولاتن ده‌کردوو هیچ وڵاتیکی دنیای له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا نه‌هێشت بوو سه‌ردانی نه‌کات و، ماوه‌یه‌ک لێی رانه‌بورێ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌یدا نه‌دوێ و نه‌ژی و له جۆری خوارده‌مه‌نی و خووره‌وشت و داب و نه‌ریتیان نه‌کۆڵیته‌وه. له ڕێگه‌ی ئه‌و گه‌شت و گوزارانه‌و ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌یه‌وه جونترین کتێبی نووسی و له پیش هه‌مووشیانه‌وه کتێبیک بوو به ناوی (ده‌می گوێزان) ئه‌م کتێبه‌شی چیرۆکی لاوێک ده‌گێڕیته‌وه که له دوای زانیاری ده‌گه‌ڕاو نه‌یدۆزییه‌وه، تاکو بار‌و بارگه‌ی خۆی پێچایه‌وه‌و که‌وته گه‌شت و و گوزارو به دنیادا گه‌ڕاو له شارێکه‌وه چوو بۆ شارێکی تر تاکو قه‌ده‌ر بردییه (هیندستان) و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور‌و، له وڵاته پان و به‌رین و گه‌وره‌یه‌دا که هاتوچۆی خه‌ڵکه‌که به پشتی فیلی زل زل بوو، چووه سه‌ر چیا به‌رزه سه‌رکه‌شه‌کانی و له شوێنه بڵنده‌وه سه‌یری ئاسۆی درێژ بووه‌وه‌ی کردوو له‌ناو ئه‌فسانه و مێژووی کۆنی ئه‌و وڵاته‌دا به دوای
ئیمێل زۆلا (1840-1902)

پێسه‌وای ڕێبازی سروشتی له ئه‌ده‌ب دا
رۆمان نووسی ناوداری فه‌ره‌نسی ئیمێل ئه‌دوارد شارل زۆلا له ڕۆژی 2ی مانگی نیسانی 1840 دا له شاری پاریس چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه و،خوێندنی بالای گه‌یشتۆته قۆناخی زانکۆ و له کۆلێجی (سان لویس) وه‌رگیراوه به‌ڵام له ساڵی 1860دا وازی لێ ێناوه و بووه به نووسه‌ر له یه‌کێک له ده‌زگای بازرگانییه‌کان و ماوه‌یه‌کیش به هه‌ژاری و نه‌بوونی ژیاوه و، له‌گه‌ڵ وێنه‌کێشی ناوداری فه‌ره‌نسا (پۆل سیزان) په‌یوه‌ندییه‌کی به هێزی په‌یداکردووه و بووه به نزیکترین دۆستی. زۆلا زۆر ئاره‌زووی ژیانی ڕۆژنامه نووسی بووه، بۆیه چووه له یه‌کێک له ده‌زگای ڕۆژنامه نووسیفه‌ره‌نسا کاری کردووه و گه‌لێک وتاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ڕه‌خنه‌یی له‌و ده‌زگایه و رۆژنامه‌که‌یدا بڵاوکردۆته‌وه و خۆی و توانستی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به خه‌ڵکه خوێنده‌واره‌که‌ی ناساندووه. یه‌که‌مین ڕۆمانی نووسیبێتی ڕۆمانی (تیریز ڕاکان) بووه و به باشی سه‌رنجی خوێنه‌رانی بۆ به‌رهه‌مه‌که‌ی ڕاكێشاوه و دوای ئه‌مه زنجیره ڕۆمانێکی سه‌رکه‌وتووی نووسیوه که ژماره‌یان داگاته 20 ڕۆمان