به‌فر ڕه‌خنه‌یه‌ک له دۆخی خۆ

مرۆڤه‌کان ئه‌م میلله‌ته که له مێگه‌ل ده‌چن، به ئاینه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌ڵام له ئاکامدا به‌قسه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌سووڕێن نه‌ک ئاین.(به‌فر)
زۆر که‌س پێی وایه ڕمی تیژی ڕه‌خه‌نه‌کانی پاموک هه‌ر به‌ته‌نیا ڕووی له حکوومه‌تی به‌ناو سیکولار به‌لام به‌ڕاستی تۆتالیتاری تورکیا کاتێک پرسی ئه‌وه کوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان یان چه‌وساندنه‌وه‌ی سیاسی- کلتووریی کورد ده‌هێنێته ئاراوه.ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌لاتی سیاسی تورکیاش هه‌ر که‌وتوونه‌ته دوای ئه‌م وه‌همه‌وه که‌وا چه‌ند ساڵێکه گوشاریان خستووته سه‌ر پاموک و گیروگرفتی جۆراوجۆری ده‌ێننه سه‌ر ڕێ. ئه‌م هه‌ڵوێستانه ڕه‌نگه له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێت که کاره‌کانی پاموک زۆربه‌ی ولاتانی دنیای له دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی- کولتووری تورکیای هاوچه‌رخ ئاگادار کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ڕۆمانی (به‌فر) شتێکی ترمان پی ده‌ڵێ. له (به‌فر)دا ئه‌وه ئاماده‌یی ڕاسته‌وخۆی حکوومه‌ت نییه که شانۆی کۆمه‌ڵکوژیی ئیسلامییه توندڕه‌و کورده نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان وه‌ڕی ده‌خات، ئوه
ته‌نیا هێزی عه‌سکه‌ری ده‌سه‌ڵات ناوه‌ندی نییه که خه‌ڵک قۆڵبه‌ست ده‌کات و ڕاو دوویان ده‌نێت و ده‌یانکوژێت، به‌ڵکو پێکهاته‌ی خودی کۆمه‌ڵگای تورکیا و خه‌ڵکی تورکیاشه که وا به‌رهه‌مهێن و خوڵقێنه‌ری تراژیدی خۆکوژی و مۆرڤ کوژی و کۆمه‌ڵکوژین. کچه له چک به‌سه‌رکان یان به‌خواستی خۆیان یان له سۆنگه‌ی گوشاری بنه‌ماڵه‌وه واقیعی ئایینی ژینگه‌که‌یان خۆیان ده‌کوژن. توندڕه‌وی ئیسلامی له سۆنگه‌ی ئایدۆلۆژیی مه‌زگه‌بیی خۆی مودیری قوتابخانه ده‌کوژێت. لاوانی وتار خوێن و کورده نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان هه‌ر به‌ده‌ستی گروپێکی سه‌ر بزێوی میلیشا قه‌ڵاجۆ ده‌کرێن و ته‌نانه‌ت دواجار خودی (کا)ش، به‌گریامانه‌یه، هه‌ربه‌ده‌ستی مه‌زهه‌بییه‌کان، له تۆڵه‌ی کوژرانی شینه، سه‌رده‌سته‌ی ئایین په‌روه‌ران، به‌ده‌ستی میلیشا، ده‌کوژرێت. پاموک له (به‌فر)دا ده‌یهه‌وێت پێمان بڵیت ورکیا وڵاتێکه نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا به‌ڵکو خه‌ڵک خۆیشی خه‌ریکی کوشت و بڕن. مرۆڤ له‌وێنده‌ر ده‌بیت به جه‌لاد و قوربانیی کۆمه‌ڵیک ئایدۆلۆژیی نه‌ک هه‌ر جیاواز به‌ڵکو دژوازیش. مودیری قوتابخانه له کاتی پاڕانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژرێت ده‌ڵیت من ژه‌نه‌که‌م له‌چک به‌سه‌ره‌و که‌چه‌که‌م بێ له‌چکه. کارم به هیچیان نه‌داوه، مه‌سه‌له‌ی قوتابخانه‌ش ته‌نیا هی ئه‌وه‌یه که من پێویسته گوێڕایه‌ڵی یاسای حکوومه‌ت بم. به‌ڵام تیرۆریستی ئاین خواز ئه‌م پاساوه‌ی لی قبووڵ ناکات و لێ ده‌پرسێ ئه‌وه‌ی ویژدانت؟ ئایا ئازارت نادا؟ ئه‌مه‌یه وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی تورکیای مۆدێرن: کیشه و ململانێی نیوان یاسا و ویژدان، نان و ئیمان، دیموکراسی و ئاین! مرۆڤه‌کانی (به‌فر) ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئاسایی بن، ئه‌وه بێ ئاگا له هه‌موو شتێک ڕۆژانه له چاخانه‌کان داده‌نیشن و چاو له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بڕن، ئه‌گه‌ر سه‌ر به حکوومه‌ت بن، ئه‌وه ده‌بنه پۆلیسی سیڤیل و بۆ له‌تێک نان وه‌ک سه‌گ دوای خه‌ڵک ده‌که‌ون و به گومان لێکراون ده‌وه‌ڕن، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس بن به‌خواستی خاوه‌ن هێز و سه‌رمایه خه‌به‌ری پێشبینی ئامیز ده‌نووسنم ئه‌گه‌ر ئاین په‌روه‌ربن به‌دوای سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌رێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن په‌نا ببه‌نه به‌ر هیماکانی ئاین، ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیری و هونه‌رمه‌ند بن ده‌خوازن به‌لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕێساکانی ژیانی ڕۆژاوا هزری نوێ بێننه ئاراوه که‌س له تورکیادا عه‌وداڵی ئه‌و شته‌ی که له واقیعی ژیانه‌وه سه‌رچاوه بگرێتم، به‌ده‌وری هه‌قیقه‌تێکدا کۆیان بکاته‌وه نییه. وڵاتێکی وایه نه ڕۆژاوای قبووڵه و نه‌توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌لته‌رناتیڤێکی سروشتی نه‌ک ده‌سکرد، وه‌ک بۆ وێنه تورکیای ئیسلامی سیاسی، بۆ ئه‌م دۆخه هه‌نووکه تێدا ده‌ژیت چی بکات. پاموک له‌م ڕوانگه‌یه‌وه خه‌ڵکی تورکیا ده‌خاته ژێر زه‌ڕبینی قه‌ڵه‌می گۆڕانی ئه‌و دۆخه شه‌رمهێنه بێت؟ بۆچی که‌سابه‌بڕشتی و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت: گه‌لۆ ئه‌م خه‌ڵکه ده‌خوازن ده‌سبه‌رداری نه‌ریتی بێ که‌ڵک و دژه مرۆڤایه‌تییه‌کان بن و له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی پێوه‌ندیی نێوان خودی خۆیان و خۆیان ده‌گه‌ڵ جیهان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌نتقی و مرۆڤگه‌رایانه ساخ بکه‌نه‌وه؟ گه‌لۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی باوه‌رڕی به هه‌ژاری و ده‌به‌نی خۆیه‌تی ناشی باوه‌ڕیشی به‌گۆڕانی دۆخه شه‌رمهێنه بێت؟ بۆچی که‌سانی نێو ژووری هۆتێله‌که له‌سه‌ر واژووکردنی نامه‌یه‌کی گله‌یی ئامێز بۆ ڕۆژاوا که هه‌موویان تێدا خاوه‌ن مافی هاوبه‌شن هێنده ناکۆک و دژبه‌رن؟ پاموک زۆر به وردی و له دوو توێی ڕووداوه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا ئه‌م پرسیاره ڕه‌خنه ئامێزانه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی تورکیا له لایه‌ک و سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌کی تر ده‌کاته‌وه. پاموک له زمان لاوه کوردێکه‌وه پێمان ده‌ڵی: (جێگای داخه مرۆڤایه‌تی چیدی به وانه پێ ناکه‌نێ که یه‌کدی ده‌کوژن و زۆر له یه‌کتر ده‌که‌ن) (به‌فر،ل 388). پاموک ئه‌و (ئه‌وانه)یه ته‌نیا به ده‌سه‌ڵادارانی سیاسی و عه‌سکه‌ری له قه‌ڵه‌م نادات به‌ڵکو ئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی و ئاین په‌روه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانیش که‌وا له‌م تاوانه‌دا پشکدارن به‌ڵام پاموک خۆی له سه‌رده‌ستی ڕۆمانی(به‌فر) نه‌ک هه‌ر به‌وانه پێ ده‌که‌نێ به‌ڵکو له ڕێگای خوڵقاندنی که‌سایه‌تییه‌کی راژیکی له چه‌شنی (کا) بۆ شیان ده‌گریت.(کا) ئه‌و شاعیره‌ی له تاراوگه‌وه گه‌ڕابووه تا تورکیای به‌فراوی بکات به هه‌وێنی هه‌ڵبه‌ستی، که‌چی دواجار بوو به قوربانی شیعری به‌فرین و عه‌شقی ئاگرینی. (کا) نه‌یتوانی ئیپه‌ک کۆنه ژنی موختاری ئیسلامگه‌را بکات به ماڵی خۆی، ئیپه‌ک خۆ به‌ده‌سته‌وه نادات ڕێی ئه‌ورووپا بگرێته به‌ر، چونکی هێشتا عه‌شقی شینه‌ی ئاین خوازی له دڵدایه تورکیا نه ئوه‌یه جیهانی سێ به‌جی بهێڵێت و ڕه‌شه کوژی و خۆ کوژی تێدا بنه‌بڕبێت، نه ئه‌وه‌یه ڕه‌نگی ڕۆژئاوا وه‌خۆ بگرێت و (کا) (به‌فر) بکات به شیعری بوژانه‌وه و هومێد. ژیانی ته‌نیای و عیشقی ناکام و مه‌رگی گوماناوی (کا) ژیان و عیشق و مه‌رگی تورکیای هاوچه‌رخن. عه‌وداڵی ئه‌و شته‌ی که له واقیعی ژیانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت و به‌ده‌وری هه‌قیقه‌تێکدا کۆیان بکاته‌وه نییه. تورکیا وڵاتێکی وایه نه ڕۆژاوای قبووڵه و نه توانی ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌لته‌رناتیڤێکی سروشتی- نه‌ک ده‌سکرد، وه‌ک بۆ وێنه تورکیای ئیسلامی سیاسی-بۆ ئه‌م دۆخه‌ی هه‌نووکه تێدا ده‌ژیت چی بکات. پاموک له‌و ڕوانگه‌یه‌وه خه‌ڵکی تورکیا ده‌خاته ژێر زه‌ڕه‌بینی قه‌ڵه‌می به‌بڕشتی و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێت: گه‌لۆ ئه‌م خه‌ڵکه ده‌خوازن ده‌سبه‌رداری ته‌ریتی بێ که‌ڵک و دژه مرۆڤایه‌تییه‌کان بن و له‌سه‌ر بنجێنه‌ی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی پێوه‌ندی نیوان خودی خۆیان و خۆیان ده‌گه‌ڵ جیهان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌نتقی و مرۆڤگه‌رایانه ساخ بکه‌نه‌وه؟ گه‌لۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی باوه‌رڕی به هه‌ژاری و ده‌به‌نگی خۆیه‌تی ناشی باوه‌ڕیشی به گۆرانی ئه‌و دۆخه شه‌رمهێنه بێت؟ بۆچی که‌سانی نیو ژووری هۆتێله‌که له‌سه‌ر واژووکردنی نامه‌یه‌کی گله‌ی ئامیز بۆ ڕؤژاوا که هه‌موویان تێدا خاوه‌ن مافی هاوبه‌شن هێنده ناکۆک و دژبه‌رن؟ پاموک زۆر به وردی و له دوو توێی ڕووداوه یه‌ک له دوای یه‌ککه‌ندا ئه‌م پرسیاره ڕه‌خنه ئامێزانه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی تورکیا له لایه‌ک و سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌کی تر ده‌کاته‌وه. پاموک له زمان لاوه کوردێکه وه پێمان ده‌ڵێ: جێگای داخه مرۆڤایه‌تی چیدی به وانه پێ ناکه‌نێ که یه‌کدی ده‌کوژن و زۆر له یه‌کتر ده‌که‌ن( به‌فر، ل 388). پاموک ئه‌و (ئه‌وانه)یه ته‌نیا به ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی وعه‌سکه‌ری له قه‌ڵه‌م نادات، به‌ڵکو ئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی و ئاین په‌روه‌ر و ڕۆژانامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندانیشن که‌وا له‌م تاوانه‌دا پشکدارن. به‌ڵام پاموک خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆمانی (به‌فر) نه‌ک هه‌ر به‌وانه پێ ده‌که‌نێ به‌ڵکو له ڕێگای خقڵاندنی که‌سایه‌تییه‌کی تراژیکی له چه‌شنی (کا) بۆشیان ده‌گرێت. (کا) ئه‌و شاعیره‌ی له تارواگه‌وه گه‌ڕابووه‌وه تا تورکیای به‌فراوی بکات به هه‌وێنی هه‌ڵبه‌ستی، به‌ڵام دواجار بوو به‌قوربانی شیعری به‌فرین و عیشقی ئاگرینی. (کا) نه‌یتوانی ئیپه‌ک کۆنه ژنی موختاری ئیسلامگه‌را بکات به‌ماڵی خۆی، ئیپه‌ک خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات ڕی ئه‌ورووپا بگرێته به‌ر، چونکی هێشتا عه‌شقی شینه‌ی ئاین خوازی له دڵدایه تورکیا نه ئه‌وه‌یه جیهانی سی به‌جێ بهێڵێت و ڕه‌شه کورژی و خۆ کوژی تێدا بنه‌بڕبێت، نه ئه‌وه‌یه ڕه‌نگی ڕۆژاوا وه‌خۆ بگرێت و (کا) (به‌فر) بکات به شیعری بووژانه‌وه و هومید. ژیانی ته‌نیای و عیشقی ناکام و مه‌رگی گوماناوی (کا) ژیان و عێشق و مه‌رگی تورکیا هاوچه‌رخن.
عه‌بدلخالق یه‌عقووبی
:بۆچوونێك بنوسه