په‌تای هه‌ست به سووكایه‌تی كردن
ن: ئومید مێهره‌گان
و: مسته‌فا زاهیدی
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مڕۆكه هه‌موومان لامان وایه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سووكایه‌تیمان پی‌ده‌كرێت. له‌م ناوه‌دا به راستی جیاكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان ره‌خنه‌و سووكایه‌تی مومكین نییه. ئه‌ویش له هه‌رتك لاوه، چ كه‌سی ره‌خنه‌گر‌و چ كه‌س یان شتێ كه بابه‌تی ره‌خنه‌یه، هیچكام دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه سووكایه‌تییه یان ره‌خنه. به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پرسیاره‌و ئه‌م به ناو گومانه‌یه، ئه‌م گومانه‌ی كه “ئایا ئه‌و ده‌یویست سووكایه‌تیم پێ‌بكات؟” له‌شۆفێر تاكسییه‌كانه‌وه بگره تا كارمه‌ندانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌ت، هه‌مووان تووشی وه‌ها گومانێك ده‌بن. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م گومانه، ئه‌م نه‌خۆشی هه‌ست كردن” به سووكایه‌تی كردنه” به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگایه‌كه كه رۆژ و شه‌و باس له ” پێویستی قبووڵ كردنی ره‌خنه” ده‌كه‌ن، ئه‌ویش راست له به‌ر نه‌بوونی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیه‌یه, وه‌ك هه‌میشه ئێمه تاریفی شتێ ده‌كه‌ین كه هیچ كات به كرده ده‌رنایه‌ت، بابه‌تگه‌لێكی وه‌ك” لێكۆڵینه‌وه”، “ئه‌ندێشه”، ” گه‌شه”، “عه‌شق” …. قبووڵ كردنه ره‌خنه‌ش یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه كه بڕیاره هه‌ر وه‌دوا بكه‌وی، چونكه كه‌س ئاماده نییه قبووڵ بكات” ره‌خنه”ی لێگیراوه. چونكه یان ئه‌ویه ره‌خنه‌ی وێرانكه‌ر به “سووكایه‌تی”و “هه‌ڵیت و پڵیت ” (چه‌مكێكی نوێ كه زۆر لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لایان وایه ئه‌هلی خوینَدنه‌وه‌ن خۆشه‌ویسته) ناودێر ده‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌یه به تاوانی ” سیاسی بوون” به بابه‌تێكی ده‌زانن كه هیچ به‌هایه‌كی “زانستی نییه”.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو و به‌رته‌سكدا، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه هه‌مووان و به تایبه‌ت سیاسه‌توانان و هه‌ڵكه‌وته‌كانی، به‌رده‌وام هه‌ست به نائه‌منی ده‌كه‌ن، هه‌موو شتێك ره‌نگی یووكایه‌تی وه‌خۆ ده‌گرێ، به تایبه‌ت ره‌خنه‌و ( ئه‌ویش له چه‌شنی وایرانكه‌ر‌و رادیكاڵ)، هێزه‌كی(بالقوه) ده‌توانێ پێگه‌ی سێمبۆلیكی له‌رزۆكی تاك بخاته مه‌ترسییه‌وه، پێگه‌ی مامۆستایه‌كی ناوداری مۆسیقا، پێگه‌ی مامۆستایه‌كی كۆمه‌ڵناسی له زانكۆ كه به چاوی خۆێندكار چاو له هه‌مووان ده‌كات، پێگه‌ی ده‌روونناسێكی ناودار كه چه‌ن كتێبی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌ی ده‌ریاره‌ی (پرسه گرینكه‌كانی ژیان‌و مه‌رگ) نووسیوه، پێگه‌ی سیاسه‌توانێ، پێگه‌ی ده‌رهێنه‌رێكی ناودار‌و …. له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌م پێگه وه‌ها له‌رزۆك و بێ‌وه‌فایه،و له هه‌مان خاڵیشدا گرینگ‌و” نامووسییه”، كه ره‌نگه فلاَنه مامۆستای زانكۆ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێت كه به‌رده‌وام هه‌ست به نائه‌منی بكات، هه‌ستی كه وه‌ك ترسی سیاسه‌تمه‌دارێكی پڕ هات‌و هاوار ده‌چێ له تیرۆر كردن, له خۆڕاش نییه‌ه كه هه‌ندێ كه‌س ره‌خنه‌ی” وێرانكه‌ر” به تیرۆری كه‌سایه‌تی ناو ده‌به‌ن. ” ئوستاده‌كان” راست له‌م هێرشه تیرۆریستیانه ده‌ترسن، چونكه شوێنیان له دڵی سه‌نگه‌ره‌كانی پانتای سیمبۆلیك به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌رزۆك و بێ بونیاده.
به‌لاَم راست هه‌ر به‌م هۆیه، ره‌خنه‌ی وێرانكه‌ر بۆ كه‌سێ كه كه‌وتۆته به‌ر هێرشی ره‌خنه كاركردی رزگاری كه‌ریشی هه‌یه، چونكه لانی‌كه‌م هه‌مان مه‌رج بۆ ئازادی كه ئادۆرنر باسی لێده‌كات دێته دێ: دووركه‌وتنه‌وه له پێگه‌یه‌كی سیمبۆلیك كه كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ریدا داسه‌پاندووه، بۆ وێنه پێگه‌ی قورس‌و ماندوو كه‌ری “ئوستاد”. ئه‌وان ده‌بێ شوكرانه بژێر بن كه كه‌سێك په‌یدا ده‌بێ له‌م كۆت‌و زنجیره سیمبۆلیكه رزگاریان بكات، هه‌ڵبه‌ت به‌هاكه‌شی شتێ نییه جگه له جۆرێ سووكبوونی سیمبۆلیك. له كۆنسێپتی ئه‌م سووك بوونه‌دایه كه ره‌نگه بكرێ رۆژێ ده‌ست بدرێ به كرده‌یه‌كی ته‌واو ئازاد‌و داهێنه‌رانه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێـت هه‌موو ئوستاده‌كان ناچارن درێژه به‌م جۆره ده‌ور بینینه بده‌ن كه به‌سه‌ریاندا داسه‌پاوه، ناچارن به‌رده‌وام شتێك به ئه‌ده‌بیاتی ده‌سته دوو ده‌رباره‌ی هێماناسی یان هێرمنیۆتیك یان بونیاد شكێنی زیاد بكه‌ن، و هه‌ر ئه‌و وته كۆنانه ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ده‌رباره‌ی فیلمێكی هۆلیوود یان ده‌رباره‌ی عه‌داڵه‌ت یان عه‌قڵی مرۆڤ بڵێنه‌وه یان دووباره‌و چه‌ن باره له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ژیاننامه‌ی نیچه یان بۆدریار بۆ هۆگرانی فه‌لسه‌فه بڵێنه‌وه( به داخه‌وه هه‌ندێ جار به‌هایه‌كی زۆر له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌یان ده‌ده‌ن)
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م په‌تایه تایبه‌ت نییه به بواری فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیری‌و هۆگرانی ئه‌م بواره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێ ترسه‌كه‌یان بی خۆ نییه. سه‌رچه‌شنی تازه‌ی ئه‌م په‌تایه هه‌مان نموونه‌ی زه‌ینه‌دین زه‌یدان‌و شه‌رَی له گه‌ڵ ماتێراتزی‌دایه رووداوێ كه ته‌نها به هه‌وڵی بی‌وچانی راگه‌یاندنه‌كان بوو به ” پرسێك”. ماوه‌یه‌ك له‌ممه‌و پێش هه‌ر له‌م لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ندێشه‌دا، ئه‌میر ئه‌حمه‌دی ئاریان هه‌وڵی دا لایه‌نه ” جوانیناسییه‌كانی شكه‌ست له روانگه‌ی زه‌یدانه‌وه” بخاته روو. ئه‌و لای وایه زه‌یدان هیچكات به جیدی یاری ناكات. ئه‌و زۆر ئاسان توانی وێنه‌ی سیمبۆلیكی خۆی بشكێنێ‌و بدا به ژێر هه‌موو شتێك‌دا. به‌لاَم “ئاریان ” ته‌نها به‌شێك له راستی وتووه. به‌شه‌كه‌ی تر راست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و” جیدی گرتنه” بنه‌ڕه‌تییه‌ی كه ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك زه‌یدانیش توشی ده‌بێت: هه‌ست به‌وه‌ی كه سووكایه‌تیت پێكراوه. هه‌روه‌ها ئه‌و كاتێ هه‌ستی كرد” سووكایه‌تی پێكراوه” كه پرسه‌كه بوو به شتێكی به ناو” نامووسی”، شتێ كه خۆی دانی پێدا نا. تیۆری ئاریان ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ی شكه‌ست كاتی مانای هه‌بوو كه زه‌یدان هیچ پاساوێكی له چه‌شنی ” شه‌ره‌فه‌ت”و به‌رگری له شوناسی” بۆ ئه‌م كرده رادیكاڵه‌ی خۆی نه‌هێنایه‌ته‌وه. به‌لاَم وه‌ك هه‌موو كه‌سی:َی تر هه‌ستی كرد سووكایه‌تی پێكراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ش توانای نه‌بوو كه چه‌ن خوله‌ك دواتر هێرشه‌كه‌ی ده‌ست پێ‌بكات. ئه‌و ساده‌ترین‌و باوترین رێكاری هه‌ڵبژارد. ئوستووره‌ی شوجاعه‌تی زه‌یدان ره‌نگه بیانوویه‌كی‌فانتزی بێت بۆ راهاتن له گه‌ڵ شۆكی دۆڕاندنی فه‌رانسه له ئیتالیا‌و ” جوانیناسی كرد
:بۆچوونێك بنوسه